خاك خۆی بەهێز دەكاتەوە

خاك خۆی بەهێز دەكاتەوە

خاك خۆی بەهێز دەكاتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی خاك ئەم وەرزە بەشداری كردوە لە یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، كارگێڕیی یانەكە دەیەوێت ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێنت، بەڵام لەم قۆناغە ئاست و ئەنجامی تیپەكە وەكو پێویست نییە، هەر بۆیە كارگێڕیی یانەی خاك بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ دارا محەممەدی كوڕی شارەكەی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی بازیان واژوو كرد بۆ ئەوەی تیپەكە ببەنە قۆناغێكی باشتر لەم بارەشەوە دارا محەممەد ڕاهێنەری تازەی یانەی خاك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بەفەرمی گرێبەستم لەگەڵ یانەی خاك واژوو كردوە ئەویش بەهۆی بارودۆخی خێزانیم بۆ من شاری كەركووك لە هەموو شوێنێك باشترە یانەی خاك لەم كات و ساتەدا پێویستی بەمن بوو لە قەیرانی ئەنجامی باشە، بۆیە منیش بەوپەری ئامادەباشییەوە كە خەڵكی شارەكەم و دەمەوێ یانەی خاك كە یانەیەكی ئەزمووندار و گەورەیە بیگەرێنمەوە شوێن و مەكانەتی خۆی لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، لە بارەی هەبوونی گرێبەست لە خولی پلە نایابەكانیش گوتی" بەلێ چەند یانەیەك داوای سەرپەرشتی كردنیان لێم كردوە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی خێزانی و منداڵەكانم نەمتوانی ئەركی هیچ یانەیەك لە ئەستۆ بگرم، بەڵام گەورەیی یانەی خاك و ئەنجامە خراپەكانی وای كردوە كە بەوپەری ئامادەباشییەوە تیپەكە لە ئەستۆ بگرم و بتوانین بە هەموو لایەك تیپەكە باشتر بكەین لە گشت ڕوویەك، پشتیوان بە خوای گەورە دەیگەرێنینەوە شوێن و مكانەتی خۆیان.كار دەكەین بۆ ئەوەی یانەی خاك یەكێك لە یانە بەهێزەكانی ئەم وەرزە بێت بە هەموو جۆرێك كار بۆ سەرخستنی یانەكە دەكەین و ئەوەی لەتوانامان بێت كەمتەرخەمی ناكەین بۆ بەرز كردنەوەی ناوی یانەی خاك، جگە لەوەش یانەكە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ فەرحان شوكری گۆڵكاری یانەی كەرخ مۆركردوە و ئێستا گەڕاوەتەوە كەركووك بۆ بەرگری كردن لە درێسی یانەی خاك.

Top