سۆران ڕاهێنەرێكی تازەی هێنا

سۆران ڕاهێنەرێكی تازەی هێنا

سۆران ڕاهێنەرێكی تازەی هێنا
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سۆران لە كۆی ئەنجامدانی 14 یاری لەم وەرزەی خولی نایابی یانەكانی كوردستان خاوەنی 14 خاڵە و لە پلەی سێزدەهەمی خولەكە دێت، ئاست و ئەنجامی تیپەكە لەم وەرزە وەكو پێویست نەبووە لە خولی نایابی كوردستان، یانەكە لە ئێستادا سەرقاڵی خۆئامادەكاری تەواوە بۆ یارییەكانی داهاتوو، هەر چەندە ڕاهێنەری یانەكە كۆڤان نەزمی و زانا محەمەدی یاریدەدەری ڕاهێنەر وازیان لە ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەكە هێنا، كارگێڕیی یانەكە لە شوێنی ئەوان سەرەتا لەگەڵ كاپتن بژار ئەكرەم ڕاهێنەری پێشووی یانەی مەخمور لە گۆفت و گۆدا بوو، دواتر یانەكە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەری سوری یونس سلێمان ڕاگەیاند بۆ سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەكە لە یارییەكانی داهاتووی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، كارگێڕیی یانەكە جگە لەم ڕاهێنەرە گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێكیش مۆركردووە لەوانەش فەرمان عوسمان لە یانەی سەید سادق و عەلی جومعە لە یانەی قاسمی خولی عێراقی و محەمەد هاوار لە یانەی هەندرێن، یانەكە دەیەوێت لە قۆناغی دووەم تیپكە بە شێوەیەكی باشتر هەڵبستێنێتەوە.
كارزان كانەبی

Top