سبەی یەكەمین پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی ڕەپید بۆ یانەی مەلیك بەرێوە دەچێت

سبەی یەكەمین پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی ڕەپید بۆ یانەی مەلیك بەرێوە دەچێت

 یەكەمین پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی ڕەپید بۆ یانەی مەلیك بەرێوە دەچێت
زاگرۆس نانەكەلی
بڕیارە سبەی پێنج شەممە رێكەوتی 25-1-2024 كاتژمێر (5)ی ئێوارە لە تابلۆ مۆڵی هەولێر،یەكەمین پاڵەوانیەتی شەتڕەجی ڕەپید بۆ یانەی مەلیك بەرێوەبچێت.
سەمیر نەنوەر ئەندامی یانەی مەلیك لەلێدوانێكی تایبەت بەم باڵەوانیەتییە گوتی : دوای هەوڵ و ماندووبوونی سەرۆك ئەندامانی یانەی مەلیك بۆ شەتڕەنج،توانیمان پاڵەوانیەتیەك بۆ سەرەتای ساڵی نوێی 2024 رێكبخەین،بۆ ئەوەی جولانەوەیەكی جۆری یاری شەتڕەنج لە هەولێر بەرێوەبچێت.
هەروەها سەمیر گوتی : نزیكەی 100 یاریزان بەشدار وبۆ ماوەی دوو رۆژ 25و26 لە تابلۆ مۆڵ بەرێوەدەچێت،یانەی شەترەنجی مەلیك پاڵەوانێتیەكی شەترەنجی خێرا (ڕەپید) ی كراوەی لە كافێ راسۆ لە تابلۆ مۆڵ لەشاری هەولێر سازدەكات .
لەكۆتایی سەمیر ئەنوەر گوتی : ئومێد دەكەم دەزگاكانی راگەیاندن و میدیاكارانی وەرزشی گرنگی بەم پاڵەوانیەتییە بدەن بۆ جوڵانەوەی وەرزش لەشارەكە وكوردستان بەگشتی ولەكۆتایش بڕی خەڵاتەكانی براوەی پاڵەوانیەتی ڕەپیدی كراوەی ئاشكرا كرد و كە بەمشێوەیە:
خەڵاتەكان :
1- خەڵاتی یەكەم 250000.
2-خەڵاتی دووەم 200000.
3- خەڵاتی سێیەم 150000.
4- خەڵاتی چوارەم 100000.
5- یەكەمی ژێر 18 ساڵ: 50000.
6- دووەمی ژێر 18 ساڵ: 25000.

Top