لە ئێستادا ئاستی ئەم یارییە دەیەوێت بەرەو پێش بچێت

لە ئێستادا ئاستی ئەم یارییە دەیەوێت بەرەو پێش بچێت

هیمداد جەلال یاریزانی یاری بۆكسێنگ

لە ئێستادا ئاستی ئەم یارییە دەیەوێت بەرەو پێش بچێت
یاریزانانی یاری بۆكسێنگ لە ئێستادا زیاتر هەوڵ بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتییەكان دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانێتیەكان بەدەست بهێنن، لە ئێستادا یاریزانان زیاتر لە هۆڵەكان مەشق دەكەن و هیچ یانەیەك نییە كە پشتی یاریزانانی ئەم یارییە بگرن بۆ سەپۆرت كردنیان لە پاڵەوانێتیەكان، یەكێك لە یاریزانە بەتواناكانی ئەم یارییەش كە بەردەوام گرنگی بەتواناكانی خۆی دەدات دەیەوێت لە داهاتوو وەكو ئەستێرەیەكی كوردی بەشداری كێبڕكێیە نێودەوڵەتییەكان بكات ئەویش یاریزان هیمداد جەلال-ە ناوبراو لەدایك بووی ساڵی1996 پارێزگای هەولێر، ناوبراویاریزانی تیپی خەمزەتە لە شاری سلێمانی كە تیپێكی كۆكراوەی یاریزانانی پاڵەوانە لەم یارییە و سەر بەهیچ یانەیەك نین، سەرەتای مانگی 3ی ئەمساڵیش بەشداری پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی (RFL) دەكەن بە ناوی كوردستان ، ئێمەش لە نزیكەوە چەند پرسیارێكمان لێكرد سەبارەت بەم وەرزشە، ئەویش وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
دیمانە: كارزان كانەبی
* ئاستی یاری كیك بۆكسێنگ چۆن دەبینی بە شێوەیەكی گشتی لە شارەكانی كوردستان ؟
- لە ئێستادا ئاستی ئەم یارییە دەیەوێت بەرەو پێش بچێت و پاڵەوانێتی بۆ دەكرێتەوە و یاریزانان بەشداری پاڵەوانێتیەكان دەكەن.
*ئەنجامدانی پاڵەوانێتی كەم تا چەند دەبێتە هۆكار بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە بەرەووپێش نەچێت ؟
- هەتا پاڵەوانێتی زیاتر بكرێتەوە یاریزان حەزی زیاتر دەبێت و خۆی بۆی باشتر ئامادە دەكات، بەڵام ئەگەر پاڵەوانێتی كەم بێت ئاستی یاریزانانیش بەرەووپێش ناچێت.
*پێت باشە چی بكرێ بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە بەرەووپێش بچێت؟
- كردنەوەی ئەكادیمیای بۆكسێنك لە شاری هەولێر لە سەر دەستی باشترینەكانی كوردستان بۆ ئەوەی ئەم یارییە بچێتە قۆناغێكی باشتر.
*گرفتی ئەم یارییە لە چی دەبینی؟
- كێشەی سەرەكی ئەم یارییە ئەوەیە كە خەڵك بە هەڵە لەم یارییە تێگەیشتووە، هەروا دەزانن كە ئەم یارییە شەڕە، بۆیە هەموو كەس نابێت بە یاریزانی باش و وازدەهێنێ.
*چ هەستێكت هەیە دوو كار لە یەك كات ئەنجام دەدەی، هونەری شەڕ كردن و وەرزش؟
- زۆر خۆشحاڵم كە یاریزانی یاری كیك بۆكسێنگم ، چونكە مێشك خێرا دەبێت و زۆر دڵخۆشم لە ناو ئەم یارییەم.
*بەنیازی چی بۆ داهاتووی خۆت؟
-من دەمەوێ ببم بە پاڵەوانی جیهانی لە یاری بۆكسێنگ، پشت بەخوای گەورە دەتوانم لەگەڵ یاریزانانی دەرەوە یاری بكەم و ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنم.
*بڕیارت نەداوە قوتابخانەیەكی گەورە بكەیتەوە لەم یارییە؟
-بۆمن ئەوە كارێكی قورسە، چونكە كەم كەس هەیە حەز بەم یارییە بكات.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایەنی بەرپرسی وەرزشی؟
- بەدەم داواكارییەكانی یاریزانانی كورد بچن، یاریزانانی كوردستان وەكو شێرن ئەگەر پاڵپشتیان بكرێ ئەو یارییە ماوەی چوار ساڵە خەڵكی كوردستان پێ ئاشنا بوونە.
*خەونی وەرزشیت چیە وەكو یاریزانێك؟
-خەونی من ئەوەیە لە ئۆلمپیاتی جیهانی بەشداری بكەم و بە ئەنجامی گەورە بێمەوە كوردستان.
*بەهیوای ئەوەیت هەڵبژاردەی كوردستان دابمەزرێ و تۆش یەكێك لە یاریزانەكانی بیت؟
- هەموو یاریزانێك حەز دەكات لە هەڵبژاردەیەك بێت بۆ ئەوەی بە باشی وەرزش بكات، لە كوردستان ئەو شتە نییە هەموویان بۆ خۆیان كەسی خۆیان بەكار دەهێنن.
*باشترین ئەنجامەكانت؟
-بەژداریم لە پاڵەوانێتی عێراقی و دۆستانەكان و نێودەوڵەتیشم كردوە ئەنجامەكانم باش بووینە.
*بە چ یاریزانێكی جیهانی سەرسامیت؟
- یاریزانانی جیهانی زۆرن، بەڵام من بەخۆم سەرسامم چونكە تایبەتمەندی خۆم هەیە هەموو یاریزانێك نیەتی.
*گرێبەستت بۆ هاتووە لە یانەكان؟
-نەخێرتاكو ئێستا بۆم نەهاتووە.
*ئەگەر شتێكت ماوە لە كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئەو هەموو خزمەتە زۆرەی كە بە وەرزشكارانی دەكات، سوپاس بۆ خوای گەورە كە هەمووكات پاڵپشتم بووە.

Top