هەولێر هەڵدەستێتەوە

هەولێر هەڵدەستێتەوە

هەولێر هەڵدەستێتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەولێر هەر چەندە لە قەیرانی داراییە دایە و ژمارەیەك لە یاریزانەكانی ریزی تیپەكەیان جێهێشتووە، و هەندێك لە یاریزانەكان دووخراونەتەوە و بەشێكیش لە یاریزانان داوای دیاری كردنی چارەنووسیان دەكەن، بەڵام كارگێڕیی یانەی هەولێر دەستەی ڕاهێنەرانی دیاری كردوە بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لەم یارییانەی ماویانە، یانەی هەولێر بۆتیپی تۆپی پێی یانەكە بە فەرمی حیدەر عەبدول ئەمیری یاریزانی پێشووی یانەكەی كردۆتە ڕاهێنەری ، لە بارەی بارودۆخی ئەحمەد شوكر ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە لە دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشیی هەولێر بە فەرمی بۆ یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراقی بە فەرمی گرێبەستمان لەگەڵ هەریەك لە (حەیدەر عەبدولئەمیر و فیراس شێخلی)وەكو ڕاهێنەر و یاریدەدەری ڕاهێنەر دەستنیشان كراون، كە هەردوو ڕاهێنەر ئەزموونی زۆری ڕاهێنەریان هەیە و لە چەندین یانەی كاریان كردوە، دەمانەوێ بە هێنانی ئەم ڕاهێنەرانەش ئاستی تیپەكە ببەینە قۆناغێكی باشتر و ئەنجامەكانمان باشتر بێت، لە بارەی هێنانی یاریزانی تازەش بۆ یانەكە گوتی" لەگەڵ چەند یاریزانێكی پیشەگەر لەگفتوگۆداین لە سەر پێشنیاری ڕاهێنەر بۆ ئەوەی بتوانین گرێبەستیان لەگەڵ واژوو بكەین، بەڵام هێشتا بە فەرمی نەگەیشتوینەتە رێكەوتنی كۆتایی، چەند یاریزانێكیش ریزی تیپەكەیان جێهیشتووە و ئەوانی تر لە یانەكە بەردەوامن و خەریكی ئامادەكارییەكانین بۆ دەستپێكردنەوەی یارییەكان، یاریزانەكانی تریشمان لە یانەكە بەردەوامن و خەریكی مەشقەكانن، دەمانەوێ لەم یارییانەی ماون هەولێر ببەینە قۆناغێكی باشتر بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامەكانمان باشتر بكەین.
كارزان كانەبی

Top