تیپی تۆپیی پێی یانەی زانكۆی جیهان دەچێتە قۆناغێكی تازە

تیپی تۆپیی پێی یانەی زانكۆی جیهان دەچێتە قۆناغێكی تازە

تیپی تۆپیی پێی یانەی زانكۆی جیهان دەچێتە قۆناغێكی تازە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو نەیتوانی ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، هەر بۆیە یانەكە دووچاری دابەزین هات بۆ ریزی یانە پلە دووەكانی كوردستان، ئەم وەرزە كارگێڕیی یانەكە پلانی تۆكمەی داناوە بۆ دووبارە هەستانەوەی تیپەكە و ستافێكی مەشقی جیاوازی دەست نیشان كردوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ تیپەكە بگەینەوە رێچكەی ڕاستەقینەی خۆی، لەم بارەشەوە ئەندازیار بورهان سابیر سكرتێری یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەمساڵ بەرنامەی جیاوازترمان داناوە بۆ ئەوەی بتوانین جارێكی تر تیپەكە سەربخەینەوە بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، لە ئێستادا ستافی ڕاهێنەرانمان دیاری كردوە و كاپتن فەتحی قەرەنی بەفەرمی كراوەتە ڕاهێنەری تیپی پێشكەوتوانی یانەكە، لە هەوڵی ئەوەشین چەندین یاریزانی ئاست بەرز بهێنینە ریزی یانەكەمان بۆ ئەوەی بۆ دەست پێكی یارییەكانی وەرزی نوێ خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان تیپەكەمان ئامادە و تۆكمە بێت، بەرنامەمان ئەوەیە گرنگی زیاتر بە سەرجەم تیپەكانی یانەكەمان بدەین بۆ ئەوەی لە یارییە جۆراوجۆرەكان بتوانین كێبڕكێ بكەین لە سەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە، لە ئێستادا تەنیا تیپی تۆپی پێیمان نوێ كردۆتەوە و دەمانەوێ جیاواز بین و تیپێكی بەهێز دروست بكەین بۆ ئەم وەرزە،سوپاسی سەرۆكی یانەكەشمان دەكەین بۆ ئەو پاڵپشتی تەواوی تیپەكانی یانەكەمان، لە ئێستادا ستافی یانەكەمان لە سەرپەرشتیار و ڕاهێنەر خەریكی كۆكردنەوەی تیپەكەن بە شێوازی باش بۆ ئەوەی تیپێكی پڕ لە یاریزانی بە توانا لە یانەكە كۆبكەنەوە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنین.
كارزان كانەبی

Top