ئایا چ ڕووەكێكی ناوماڵ لە ساڵی ٢٠٢٤دا دەبێتە باو؟

ئایا چ ڕووەكێكی ناوماڵ لە ساڵی ٢٠٢٤دا دەبێتە باو؟

زۆرجار هەندێك جۆری ڕووەكی ناوماڵ لە ماوەیەكی دیاریكراودا دەناسرێنەوە، لە پێشانگە و نەمامگەكاندا بڵاودەبنەوە و گوزارشت لە مۆدێرنییەتی فەزای ناوەوە دەكات.

بۆستن فێرن و كالاتیا فرێدی لە ڕووەكە بەناوبانگەكانن بۆ ئەمساڵ و گونجاون بۆ ڕازاندنەو، بەو پێیەی پێویستیان بە گرنگیدانێكی زۆر نییە، بەتایبەت كالاتیا فرێدی، كە ڕووەكێكی سادە و ڕەسەنە و لە هەمان كاتدا، بە گەڵا سەوز و سپیەكانی تایبەتمەندە. توانای گونجاندنی لەگەڵ بارودۆخی ڕووناكیی كەمدا هەیە، بەڵام زۆر تیشكی ڕاستەوخۆی خۆر، بەتایبەتی خۆری توندی پاش نیوەڕۆ، لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕینی ڕەنگەكەی بۆ قاوەیی، لوولبوون یان سووتانی گەڵاكان. سەرنجڕاكێشیی ڕووەكەكە دەگەڕێتەوە بۆ گەڵاكانی كە بە شێوەیەكی ڕیتمی دەكرێنەوە و دادەخرێن، ئەویش لە دیاردەیەكدا كە پێی دەگوترێت (سەمای كالاتیا)، كە جووڵە بۆ دیكۆری ناوەوە زیاد دەكات. شارەزایان پێشنیاری ئاودانی ئەو ڕووەكە دەكەن بە هەفتەی جارێك كاتێك دەزانن خاكی وشك واتە كاتی ئاودانیەتی.

 

Top