گڵۆپی ئەرزی ئیكسسواراتێك كە هەرگیز لە مۆد دەرناچێت

گڵۆپی ئەرزی ئیكسسواراتێك كە هەرگیز لە مۆد دەرناچێت

گڵۆپی ئەرزیی مێژووی دروستكردنی دەگەڕێتەوە بۆ فەرەنسا و ئەڵمانیا، لە سەدەكانی ناوەڕاستدا، نموونە سەرەتاییەكانیش گڵۆپی زەبەلاحی شەقامەكان بوون. لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا گڵۆپی ئەرزی لە هەموو شوێنێك بووە جێی بایەخ، پاشان لە ساڵانی شەست و حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا لە هەموو ماڵەكاندا هەبوو كە بە دیزاینە هاوچەرخەكانی تێكەڵەی كارایی و جوانكاری باشتر بووە. دەتوانیت گڵۆپی ئەرزی لەگەڵ سەرچاوەی ڕووناكیی دیكەدا تێكەڵ بكەیت، لەوانە سورەیا و گڵۆپی سەر مێز. لە ئەگەری دانانی لەگەڵ سورەیا پێویستە پلانێكی تەواو بۆ ڕووناكی دروست بكەیت، بە شێوەیەك كە هیچ كام لە سەرچاوەكانی ڕووناكی ئەوی دیكەیان هەڵنەوەشێنێتەوە، گرنگە جۆری هەر گڵۆپێكی ئەرزی لەگەڵ ئەو شوێنەدا بگونجێت كە بەنیازیت بەكاری بهێنێت، هاوكات بە شێوەیەك ڕێكی بخە بۆ پڕكردنەوەی گۆشە تاریكەكان، یان ئەو شوێنانەی كە ڕەنگە بەهۆی ئامێرەكانی دیكەوە بە خراپی ڕووناك بكرێنەوە.

 

Top