محەمەد یاسین پارێزگاری لە گۆڵی زانكۆی جیهان دەكات

محەمەد یاسین پارێزگاری لە گۆڵی زانكۆی جیهان دەكات

محەمەد یاسین پارێزگاری لە گۆڵی زانكۆی جیهان دەكات
یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان ئەم وەرزە بەشدارە لە یارییەكانی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش كارگێڕیی یانەكە گۆڕانكاری ڕیشەیی كردوە لە یانەكە ستافێكی ڕاهێنەران و یاریزانانی تازەی دیاری كردوە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوازێكی نایاب تر بە دەربكەون لە خولی یانە پلە دووەكانی ئەم وەرزە، بۆ ئەم مەبەستەش كارگێڕیی یانەكە بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ محەمەد یاسین گۆڵپارێزی یانەی هەندرێن مۆركردوە، لەم بارەشەوە محەمەد یاسین بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: یانەی زانكۆی جیهان ئەمساڵ هەر زوو دەستەی ڕاهێنەرانیان دیاری كردوە و پلانی ئەوەیان داناوە كە ئەمساڵ هەوڵی گەڕانەوە بدەن بۆ خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، بۆیە منیش ئەمساڵ گرێبەستی فەرمیم لەگەڵ یانەكە واژووە كردوە دەمەوێ لەگەڵ ئەو یانەیە تیپەكە بگەرێنینەوە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان و بۆ ئەم مەبەستە دەجەنگین، گوتیشی" ئێمەش لە چوارچێوەی ئەو پلانە گشتگیرەی یانەكەمان هەوڵی خۆمان دەدەین بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری یانەكەمان مەشقەكانمان بە چڕوپڕی ئەنجام دەدەین، وەكو گۆڵپارێزی زانكۆی جیهانیش من پلانی تایبەتی خۆم هەیە و بە جوهدی تاكەكەسی هەموو هەولێكم بۆ ئەوەیە كەمترین گۆڵمان لێ تۆماربكڕێ و زۆرترین یاری گۆڵەكەمان بە خاوێنی بپارێزین و دوجار بە سوودی یانەكەمان دەشكێتەوە، ئامانجی سەرەكی خۆشم وەكو گۆڵپارێز ئەوەیە بگەرێمەوە خولی نایابی كوردستان و گەیشتنە بە خولەكانی عێراقی، یانەی زانكۆی جیهانیش یەكێك لە تیپە بەهێزەكان ئەمساڵ هەموو هەولێك دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجی خۆمان بپێكین بە پشتیوای كارگێڕیی یانەكە و یاریزانان و ڕاهێنەری تیپەكەمان.
كارزان كانەبی

Top