پـــەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ ساڵوه‌گه‌ڕی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان

پـــەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ ساڵوه‌گه‌ڕی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان

لە یادی حەفتاویەک ساڵه‌ی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سکرتێر و مەکتەبی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی هەردوو یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر و پێشەنگبوونیان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی قوتابیانی كوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و مێژوویەکی گەشیان لە بەدەستهێنان و پاراستنی مافەکانی قوتابیان و لاوان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و بەرەوپێشبردنی توانا و ئاستی زانستیی قوتابیان و لاوانی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەستکەوتە نیشتمانییەکاندا هەیە.
هیوادارم هەردوو یەکێتییەکە، لە کارکردن و ئامادەکارییەکانیان بۆ بەستنی کۆنگرە سەرکەوتوو بن و لەژێر سەرکردایەتییەکی نوێ و بەهێز، گۆڕانکاریی ڕیشەیی و نوێخوازانە لە ڕێڕەوی خەباتی ڕێکخراوەیی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستاندا بکەن و بەرەو قۆناغێکی پێشەنگتری ببەن، بە شێوەیەک کە لە ئاست پێشکەوتن و گۆڕانکارییە هەنووکەییەکانی کوردستان و جیهاندا بن و بە گیانێکی داهێنەرانەوە، بەردەوام بن لە بەرەوپێشبردنی تواناکانی قوتابیان و لاوانی کوردستان بە سوودوەرگرتن لە پێشکەوتنەکانی سەردەم، بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە خزمەتی نیشتمانەکەیان بکەن.
ساڵیادی هەژدەی شوبات پیرۆز بێت و هەمیشە سەرکەوتوو بن.
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2024/2/18

Top