بیری زمزم

بیری زمزم

بیری زمزم دەكەوێتە ناوچەیەكی بیابانی وشكی شاری مەككە، لەگەڵ ئەوەشدا نزیكەی 5000 ساڵە ئاوەكە دەڕژێتە دەرەوە لە نێوان پێیەكانی حەزرەتی (ئیسماعیل) سەلامی خوای لەسەر بێت و (هاجەری) دایكی كە هاوسەری پێغەمبەر (ئیبراهیم)ـە. لە ڕووی جیۆلۆجییەوە بیرەكە دەكەوێتە قووڵایی تەنیا 30 مەتر، و چینە ئاو هەڵگرەكە چینێكە لە بەردی ئاگرینی ڕەق، بەڵام ئاو دەچێتە ناو درزەكانی نێوان ئەم بەردانە، بیرەكە ساڵانە لە نێوان ١١-١٨ لیتر لە چركەیەكدا بە ڕێژەی نیو ملیۆن مەتر سێجا ئاو پەمپ دەكات. جیۆمۆرفۆلۆژی بیرەكە: بیرەكە دەكەوێتە قووڵترین خاڵ لە دۆڵی ئیبراهیم و ئاوەكەی لە ڕێگەی بارانەوە نوێ دەبێتەوە، كە دەبارێتە سەر شاخەكان و لە دۆڵەكاندا كۆدەبێتەوە، بیرەكە لە ڕێگەی سێ دۆڵەوە ئاو وەردەگرێت. ئاوی زمزم دەوڵەمەندە بە كانزاكان، و بیرە شەرەفمەندەكە هەمیشە پاك و خاوێنە، كە قەوزە تێدا گەشە ناكات و تووشی مێروو، قارچك، یان پیسكەری ئاوی ئاسایی نابێت.

 

Top