خودە و كڵاوە كۆنەكانی سەربازی

خودە و كڵاوە كۆنەكانی سەربازی

 

هەندێك لە كەرەستە سەربازییەكانی كۆن تا ئێستاش ماون، كە لە ماددە و كەرەستەی وا دروست كراون تا ئێستاش تێك ناچن، ئەمە یەكێكە لە دیارترین نموونەی كڵاوە سەربازییەكان، تەنانەت قۆچێكی هەبووە، ئەو كڵاوە قۆچدارەكەی پاشا (هێنریی هەشتەم)ـە، تا ئێستا بەشێكی ماوەتەوە لە گەڵ بەرگێكی زرێپۆشی تەواو كە لەلایەن (كۆنراد سیوزنهۆفەر)ـەوە لە نێوان ساڵانی ١٥١١ بۆ ١٥١٤ دروست كراوە، زرێپۆشەكە دیارییەكی ئیمپراتۆری ڕۆمانی پیرۆز ماكسیمیلیانی یەكەم بووە بۆ پاشای ئینگلیزی هێنریی هەشتەم، دوای هاوپەیمانییان لە جەنگدا لە خولی كامبرای.

 

Top