هەلی كار وەك مەیموون

هەلی كار وەك مەیموون

 هەلێكی كار لە وڵاتی چین ڕاگەیاندرا تاوەكو كەسێك وەكو (پاشا مەیموون) لە دارستانێكی چیندا نمایش بكات، هەلی كارەكە بە بڕی ٨٤٢ دۆلار بۆ هەر مانگێك، ناوچەی ووشیشانی چین كە دەكەوێتە پارێزگای هێبی لە باكووری چین، دەیانەوێت هەندێك كرێكار دابمەزرێنن، كە ئەفسانەی بەناوبانگی ناوخۆیی (پاشا مەیموون) بەرجەستە بكەن، ئەو كارەی ڕیكلامی بۆ كراوە پێویستی بە پۆشینی جلوبەرگی (پاشا مەیموون) و دانیشتن لە ناو ئەشكەوتێكدا و خواردنی مۆز هەیە، كە تەنیا لەلایەن سەردانكەرانەوە بۆی دابین دەكرێت، ئەو كارە پێویستی بەوەیە كە كرێكارەكە لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە لە ناو ئەشكەوتەكەدا، لە هەمان كاتدا جگە لە مۆز خواردنی دیكەی وەك ئەندۆمی و سێو وەربگرێت.

 بەپێی ئەوەی كە لەلایەن (سی ئێن ئێن)ـەوە بڵاو كراوەتەوە، تا ئێستا دوو داواكار بۆ ئەو كارە وەرگیراون و پێویستیان بە فەرمانبەری سێیەم هەیە، بۆ پاراستنی فەرمانبەرەكە لە شەپۆلی سەرما، قەزاكە گەرمكەرەوەی كارەباییان بۆ ئەشكەوتەكە دابین كردووە.

 

Top