ئەمریکا و ئینگلتەرا ١١ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر شاری حودەیدەی یەمەن ڕێکخست

ئەمریکا و ئینگلتەرا ١١ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر شاری حودەیدەی یەمەن ڕێکخست

 

 

 

حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند: کە ئەمریکا و بەریتانیا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانییەوە ١١ هێرشیان بۆ سەر شاری حەدیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن دەستپێکردووە.

بەگوێرەی هەواڵی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرەی سەر بە حوسییەکان، ئەمریکا و بەریتانیا بۆ پێنجەمین جار هێرشی ئاسمانییان لە ناوچەی ڕاس عیسا لە شاری ئەلسەلیف، سەر بە شاری حەدیدە ئەنجامداوە.

لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا هێزی ئاسمانی ئەمریکا و بەریتانیا ٦ هێرشیان بۆ سەر شاری حەدیدە کەناری دەریاکان ڕێکخست.

حەدیدە بەهۆی درێژی کەناراوەکانی و سێ بەندەرە گرنگەکەیەوە بە یەکێک لە گرنگترین شارەکانی یەمەن دادەنرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، لە 19ی شوبات، حوسییەکان دوو مووشەکی بالیستی دژە کەشتییان ئاراستەی کەشتی بارهەڵگری "M/V Sea Champion"ی ئاڵای یۆنان کرد، کە خاوەنەکەی ئەمریکایە، کە بەرەو بەندەری  عەدەنی یەمەن بەڕێكەوتبوو. 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top