گازی باكور چاوی لە گەیشتنە بە خولی پیشەگەران

گازی باكور چاوی لە گەیشتنە بە خولی پیشەگەران

گازی باكور چاوی لە گەیشتنە بە خولی پیشەگەران
تیپی تۆپی پێی یانەی گازی باكوری شاری كەركووك ئەم وەرزە لە یارییەكانی خولی یانە پلە نایابەكانی عێراقی بەشدارە خاوەنی 13خاڵە، كارگێڕیی یانەكە دەیەوێت ئەم وەرزە تیپەكە بگەینە ریزی خولی یانە پیشەگەرەكانی عێراقی، بۆ ئەم مەبەستەش یانەكە گرێبەستی لەگەڵ چەندین یاریزانی بەتوانا مۆركردوە بۆ ئەوەی لە قۆناغی دوەم سەركەوتن مسۆگەر بكات، لەم بارەشەوە هەردی نورەدین یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی گازی باكور بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"سوپاس بۆ خوای گەورە ئێستا لە پلەی دووەمی ریزبەندی كۆمەڵەكەمانین، پلانمان سەركەوتنە بۆ خولی پیشەگەرانی یانەكانی عێراقی، لە ماوەی وەستانی خولەكەش چەند یاریزانێكی باشمان هێناوەتە ریزی یانەكە بۆ تۆكمە كردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەمان ئەوانیش هەریەك لە یاریزانان فەرحان شوكر و عەلائەدین پیشەگەری یەمەنی و ئەوس عەلی و سەبیح قدوس زۆربەی ئەم یاریزانانە لە خولی یانە پیشەگەرەكانەوە هاتوونەتە ریزی یانەكەمان، لە بارەی گرفتەكانیش گوتی" دەست خۆشی لە دەستەی كارگێڕیی یانەكەمان دەكەین بۆ ئەوەی كە هاوكاری تەواوی تیپەكە دەكەن لە خولەكە هەموو پاڵپشتێكمان دەكەن بۆ سەرخستنی تیپەكەمان بۆ خولی پیشەگەران، وەكو دەستەی ڕاهێنەرانیش هەموو هەولێكی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانین تیپەكە ببەینە قۆناغێكی باشتر و ئاستی باشتر پێشكەش بكەین.
كارزان كانەبی

Top