وەرگەڕانی تراکتۆرێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی پازدە كەس

وەرگەڕانی تراکتۆرێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی پازدە كەس

 

 

 

دوای وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە ویلایەتی ئۆتار پرادێشی هیندستان ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی « هیندوستان تایمز »، تراکتۆرێک کە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی هەڵگرتبوو، کەوتە ناو دۆڵێکەوە لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش لە باکوری هیندستان و لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم تراکتۆرە لەکاتی هەوڵدان بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕووداوێک لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا، وەرگەڕاوە و چووەتە ناو دۆڵەكە.

لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٨ منداڵ و ٧ ژن بوون.

بەرپرسانی ناوچەكە ڕایانگەیاند: کە هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە شوێنی ڕووداوەكە بەردەوامە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top