یاسا: راگرتن ( التوقیف )

یاسا:  راگرتن ( التوقیف )

 راگرتن ( التوقیف )

بریتییە لە ڕێكارێكی لێكوڵینەوە كە دادوەری لێكۆڵینەوە دەری دەكات بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبار لە ماوەی قوناغی لێكۆڵینەوەدا، كە ئەم دەستگیركردنە بە سزا هەژمار ناكرێت، بەڵكو تەنیا ڕێكارێكی دادوەرییە لەپێناو باش بەڕێوەچۆنی لێكۆڵینەوە و بەزر نەبونی بەڵگەكاندا، ئەم ڕێكارە تەنیا لە كاتی ئەنجامدانی كەتن (جنایات) و تاوانەكان (جنح)، دەگیرێتە بەر، واتە تۆمەتبار بە سەرپێچیەكان لەلایەن دادوەرەوە ئەم ڕێكارە دژی ناگرێتە بەر و، پێویستە ماوەی ڕاگرتن لە (١٥) ڕوژ زیاتر نەبیت، بۆ هەرجارێك واتە لە دوای (١٥) ڕوژ، پەڕاوی دوسییەكە دەخرێتە بەردەم دادوەری لێكوڵینەوە بۆ درێژكردنەوەی ڕاگرتنەكە بۆ (١٥) ڕوژی دیكە یان بیاردانی ئازاد كردنی بە كفالەت، لە هەموو دوخێكدا ماوەی ڕاگرتن ناكرێت لە چاریەكی (١/٤) بەرزترین پلەی سزای تاوانەكە زیاتر بێت، واتە دوای درێژكردنەوەی ڕاگرتنەكە بۆ هەر (١٥) ڕوژ جارێك، بو نموونە كاتێك تاوانێك سزاكەی ساڵێك و هەشت مانگ بێت، كە دەكاتە (٢٠) مانگ، ناكرێت تۆمەتبارەكە لە قوناغی لێكۆڵینەودا (٥) مانگ زیاتر ڕابگیرێت، یان تاوانێك سزاكەی ساڵێك بێت، ناكرێت تۆمەتبارەكە لە (٣) مانگ زیاتر ڕابگیرێت، كە دەكاتە ١/٤ ماوەی سزاكە.

 

Top