سەرۆکی ئۆکرانیا: ٣١ هەزار سەربازمان لە شەڕی ڕووسیادا کوژران

سەرۆکی ئۆکرانیا: ٣١ هەزار سەربازمان لە شەڕی ڕووسیادا کوژران

 

 

 

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: لە سەرەتای لەشکرکێشی بەرفراوانی ڕووسیا لە ماوەی دوو ساڵدا 31 هەزار سەربازی ئۆکرانیا کوژراون.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بە ئاماژەدان بە گیانلەدەستدانی ٣١ هەزار سەرباز لە شەڕی لەگەڵ ڕووسیادا گوتی: هەر كە کەسێک دەمرێت شکستێكە بۆ ئۆکرانیا. ئاماژەی بەوەشکرد، "دەیان هەزار هاووڵاتی مەدەنی" لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیا کوژراون، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، تا کۆتایی شەڕەکە ئامارە وردەکان لەبەردەستدا نابن.

ئەمە یەکەمجارە ئۆکرانیا ژمارەی کوژراوانی خۆی پشتڕاست بکاتەوە لە دوای دەستپێکردنی شەڕێکی سەرتاسەری لە دژی ئەو وڵاتە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢.

هەروەها ڕووسیا ئاماری فەرمی سەبارەت بە زیانەکانی گیانی خستووەتەڕوو. ئاژانسی میدیازونای سەربەخۆی ڕووسیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، لە ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣دا نزیکەی ٧٥ هەزار پیاوی ڕووسیا لە شەڕەکەدا گیانیان لەدەستداوە. 

ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی ئەمریکا کە لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا نهێنی نەخراوەتە ڕوو، مەزەندەی کردووە کە ٣١٥ هەزار سەربازی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کوژراون یان بریندار بوون. 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەگەر ئەم ژمارەیە ورد بێت، ئەوا لەسەدا ٨٧ی نزیکەی ٣٦٠ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ئۆکرانیا هۆشداریدا لەوەی کە ڕووسیا بەنیازە لە مانگی ئایارەوە هێرشی نوێ لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەهاریدا ڕێکبخات.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top