سەدان هەزار کەس لە ئیسپانیا ناڕەزایەتیان دەربڕی بۆ وەستاندنی بازرگانی چەک لەگەڵ ئیسرائیل

سەدان هەزار کەس لە ئیسپانیا ناڕەزایەتیان دەربڕی بۆ وەستاندنی بازرگانی چەک لەگەڵ ئیسرائیل

 

سەدان هەزار کەس لە سەرانسەری ئیسپانیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و خوازیاری کۆتاییهێنان بە بازرگانی چەک لەگەڵ ئیسرائیل بوون.

سەدان هەزار کەس لە سەرانسەری ئیسپانیا لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوە ناحکومییە چەپەکان و هەندێک لایەنی سیاسی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و خوازیاری کۆتایی هێنان بە بازرگانی چەک لەگەڵ ئیسرائیل بوون.

خۆپیشاندەرانی ئیسپانیا لە مەدرید دروشمی "بایکۆت دژی ئیسرائیل"، "ناتانیاهۆ بکوژ"، "کۆمەڵکوژی ڕابگرن" و "فەلەستین ئازاد"یان بەرزکردەوە و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد فشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ ئاگربەست لە غەززە.

ئیڤون بلارا، ئەمینداری گشتی پارتی چەپ لە ئیسپانیا، ڕاگەیاند، لەم هەفتەیەدا پێشنیارێک دەخەنە بەردەم پەرلەمان بۆ سەپاندنی گەمارۆی چەک بەسەر ئیسرائیل.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top