لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە ئیسرائیل تا ئێستا پێنج هەزار و ٣٧٩ خوێندکاری لە غەززە کوشتووە

لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە ئیسرائیل تا ئێستا پێنج هەزار و ٣٧٩ خوێندکاری لە غەززە کوشتووە

 

 

 

وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین ڕایگەیاند، لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا پێنج هەزار و ٣٧٩ قوتابی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون.

وەزارەتی پەڕوەڕدەی فەلەستین به بڵاوکردنەوەی به یاننامەیەک بڵاویکرده وه ، له ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەڕ کەڕتی غەززه که 144 ڕۆژه له دوای 7ی تشرینی یەکەمی 2023ه وه تا ئێستا 5379 خوێندکارگیانیان له دەستداوه و 8888 خوێندکاریش برینداربوون.

بەپێی ئەم به یاننامەیه ، لەهێرشه کانی ئیسرائیل بۆ سەڕ کەڕتی ڕۆژئاوا 48 خوێندکار کوژراون و 305 خوێندکار بریندار بوون و 97 قوتابی دیکەش ده ستگیر کراون.

لەو بەیاننامەیەی سەرەوەدا هاتووە کە ٢٥٥ مامۆستا و کارمەندی پەروەردەیی لە غەززە کوژراون و ٨٩١ کەسیش برینداربوون، هەروەها ٦ کارمەندی پەروەردە لە کەرتی ڕۆژئاوا برینداربوون و ٧٣ کارمەندیش دەستگیرکراون.

لە لایەکی دیکەوە باس لەوە کراوە کە سوپای ئیسرائیل ٣٥١ قوتابخانەی لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە کە ٦٥%یان سەر بە دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) بوون.

لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە ٤٠ قوتابخانە لە غەززە بە تەواوی وێران بوون، ١١١ قوتابخانە لە کاتی بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، هەروەها ٥٧ قوتابخانە لە کەناری ڕۆژئاوا هێرشیان کراوەتە سەر.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top