تاڤگە سوور و خوێناوییەكان

تاڤگە سوور و خوێناوییەكان

دیاردە خۆڕسكەكانی سرووشت هەندێك جار دەبنە مایەی سەرسوڕمانی مرۆڤ، لەوەی چۆن بەم چەشنەیە، یەكێك لەوانە تاڤگە خوێناوییەكانن كە ڕەنگی سووری خوێنیان هەیە، نموونەیەك لەوانە دەكەوێتە كیشوەری (ئەنتاریكتیكا) واتە جەمسەری باشوور، چەند تافگە و ڕووباری بەستەڵەك هەن، كە لای زانایان بە (تافگەی خوێناوی) ناسراون، ئەمەش بەهۆی ڕەنگە سوورەكەیانەوە، كە بە شێوەیەك دەردەكەون وەكو ئەوەی سەهۆڵەكان خوێنیان لێ بچۆڕێت، هۆكاری ئەم دیاردە سرووشتییەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ئۆكسیدی ئاسنی تواوە لە ناو ئاوەكەدا، كە ڕەنگەكەی سوور كردووە.

Top