یەكەمین كۆنسێرتی ئۆركێسترای ماڵی موزیك بەڕێوەدەچێت

یەكەمین كۆنسێرتی ئۆركێسترای ماڵی موزیك بەڕێوەدەچێت

لە شاری سلێمانی كۆنسێرتێكی موزیكیی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت كە ژمارەیەك هونەرمەند و موسیزیانی باشووری كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆدەكاتەوە .

یەكەمین كۆنسێرتی ئۆركێسترای ماڵی موزیك بەڕێوەدەچێت

ماڵی موزیك كە ماوەی دوو ساڵە لە بەرنامەیدایە بۆ سازدانی كۆنسێرتێكی گەورە,لە ئێستادا یەكەمین كۆنسێرتی ئۆركێسترای خۆی ڕاگەیاند كە بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت .

ئەم ئۆركێسترایە كە نزیكەی 60 موزیكژەن تێیدا بەشدارن,بە ڕابەرایەتی هونەرمەند (مستەفا عەباس) و بە بەشداری هەردوو هونەرمەند (حەمید بانەیی)و(كامەران مستەفای بابان) بەڕێوەدەچێت,هەروەها لەنێو ئۆركێستراكە چەند گۆرانییەكی نوێ كە بۆ یەكەمجارە پێشكەش بە ئامادەبوون دەكرێت,هاوكات ئاوازدانەر و موسیزیان (دڵزار عابدی) جیا لەوەی بە دانانی ئاوازی ئۆركێستراكە بەشداری دەكات یەكێكە لە موزیكژەنەكانی نێو ئۆركێستراكەو بە ئامێری موزیكی كەمانچە بەشدارە.

یەكەمین كۆنسێرتی ئۆركێسترای ماڵی موزیك بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەم ئۆركێسترایە كاتژمێر 6ی ئێوارە لە ڕێكەوتی 7 و 8ی ئەم مانگە لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت,بەڕێوەبەر و لایەنی جێبەجێكاری ئەم ئۆركێسترایە لەگەڵ ڕاگەیاندنی پڕۆژە هونەرییەكەیان ئاماژەیان پێدا كە كۆنسێرتەكە بەرفراوانە و ژەنیارێكی زۆر تێیدا بەشدارن وە لەبەر كەمیی پاڵپشتی لە پڕۆژەكە ناچارن بە فرۆشتنی پلیتەكان تێچووی كۆنسێرتەكە پڕ بكەنەوە,هەروەها نرخی پلیتەكانیان ڕاگەیاند كە پلیتی ئاسایی نرخەكەی 9هەزار دینارە,وە پلیتی ئاڵتوونی نرخەكەی 150هەزار دینارە كە لەم جۆرەیان خاوەن پلیتەكە دەتوانێت بۆ ساڵی 2024 بەشداری لە سەرجەم كۆنسێرتەكانی ماڵی موزیك بكات .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

یەكەمین كۆنسێرتی ئۆركێسترای ماڵی موزیك بەڕێوەدەچێت
یەكەمین كۆنسێرتی ئۆركێسترای ماڵی موزیك بەڕێوەدەچێت
Top