زنجیرە درامای (ئادیابین) نمایش دەكرێت

زنجیرە درامای (ئادیابین) نمایش دەكرێت

ئادیابین كە زنجیرە درامایەكی مێژووییە بڕیار وایە لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە كەناڵی كوردستان تیڤی پەخش بكرێت,ئەم زنجیرە درامایە ژمارەیەك ئەكتەر و هونەرمەندی بە ئەزموون ڕۆڵی تێیدا دەگێڕن .

ئەم زنجیرە درامایە كە لە 30 ئەڵقە پێكدێت,(كەریم عەبدوڵا) سیناریۆكەی ئامادەكردووەو (حەسەن عەلی خان) دەرهێنانی ئەنجامداوە,هەروەها هونەرمەند و گۆرانیبێژ و موسیزیان(زانا جەبەلی)موزیكی زنجیرە دراماكەی ئامادەكردووە .

زنجیرە درامای (ئادیابین) نمایش دەكرێت

ئادیابین زنجیرە درامایەكی مێژووییە چیرۆكی سەد ساڵی لەمەوبەری شاری هەولێر و ناوچەكە دەگێڕێتەوە لە هێرشی داگیركەری و لێكترازانی عوسمانییەكان و هێزەكانی ئینگلیز لە ناوچەی هەولێر بە تایبەتی و كوردستان بە گشتی كە لەم نێوەندەدا خەڵكی ناوچەكە بە دەست ستەم و زوڵمی داگیركەر بێدەنگییان دەشكێنن و شۆڕش بەرپا دەكەن.

زنجیرە درامای (ئادیابین) نمایش دەكرێت

ئەكتەرە سەرەكییەكانی (ئادیابین) پێكدێت لە نووسەر و ئەكتەری شانۆ و تیڤی(زاهیر عەبدوڵا) ڕۆڵی بەهجەت پاشا دەبینێت, و خانمە ئەكتەر و شانۆكار (تەلار هیرانی) ڕۆڵی ئەیشێ دەگێڕێت,وه پێشكەشكار و ڕاگەیەندكار (هەندرێن عەبدوڵڕەحمان)ڕۆڵی جوامێر دەگێڕێت,وە (مەولانا حەمەد ئەمین) ڕۆڵی عەزیز توتنچی دەگێڕێت,هەروەها ژمارەیەكی دیكەی هونەرمەند كە ئەوانیش بریتین لە هونەرمەندی دەرهێنەر (ناسڕ حەسەن) و هونەرمەندی گۆرانیبێژ (لالۆ ڕەنجدەر) و شوكروڵا شێخانی و ڕووبار خالید و خەرمان هیرانی و سومەیە ڕەزایی و ڕزگار زاهیر و ئیسماعیل قادر و شێرزاد پۆلیس و فەیسەل محەمەد ساڵح و دلڤین موحسین و سامی شاكر و پەروین شازادە و ڕزگار ئەحمەد و عەلی عەبدولباقی و ڕەفیق نووری .

هەروەها ئەكتەری بەریتانی(فیڵ وێبستەر) لە زنجیردراماكەدا ڕۆڵدەگێڕێت,وە خانمە گۆرانیبێژ و ئەكتەر(سۆفیە كارل) لە وڵاتی "لۆكسمبۆرگ"ەوە لەم زنجیرە درامایەدا بەشدارەو ڕۆڵی كاترین دەبینێت .

زنجیرە درامای (ئادیابین) نمایش دەكرێت

ئادیابین كە لە ڕۆژانی ڕەمەزانی پیرۆز لە شاشەی كوردستان تیڤی پەخش دەكرێت لە سێ كاتی جیادا ئەڵقەكانی نمایش دەكات,یەكەم نمایشی 10ی شەو دەستپێدەكات,وە دووبارەكەی كاتژمێر 4ی بەیانی,هەروەها كاتژمێر 4ی ئێوارە دوانمایشی دەبێت.

هەورەها ئەم زنجیرە درامایە بە ژێرنووسی زمانی عەرەبی لە شاشەی زاگرۆس عەرەبییە پەخش دەكرێت .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

زنجیرە درامای (ئادیابین) نمایش دەكرێت
زنجیرە درامای (ئادیابین) نمایش دەكرێت
زنجیرە درامای (ئادیابین) نمایش دەكرێت
Top