بۆ ئەو کەسانەی کە شەرمنن، دەتوانی هەڵبێیت بەڵام ناتوانی خۆت بشاریتەوە

بۆ ئەو کەسانەی کە شەرمنن، دەتوانی هەڵبێیت بەڵام ناتوانی خۆت بشاریتەوە

ئەگەر بێت وبگەڕێنەوە بۆ ڕیشەی شەرمکردن ئەوە دەبینین کە لە ترسان بەرامبەر بە هاوڕی و کەسانی دەورووبەرو شوێنی کارو بەگشتی تر، ئەوا لە گفتوگۆکردن بەرامبەر بە خەڵکی بەشێوەیەکی گشتی دروست دەبێت ،چونکە ئەو کەسانەی کە شەرم دەکەن هه ندێ جار هه ستی هه ڵەکردن و شکانەوە لە بەرامبەر کەسانی دەورووبەریان لەلا دروست دەبێت، ئەم جۆرە کەسانە کەشەرم دەکەن متمانەیان بەخۆیان و تواناکانی خۆیان نییە، هه ندێ جار لە ترسی شکست و دۆڕاندا ئەم شەرمە دایان ئەگرێت، لەبەرئەوەی شەرمکردن وایان لێ دەکات کە خەسڵەتە چاکەکانیان بۆ بەرامبەرەکانیان دەربخەن . هه ندێ جار دەکرێ شەرمکردن بەرهەمی لاوازی بێت لەو کەسانەدا کە شەرم دەکەن، کاتێک کە نازانن چۆن مامەڵە بکەن لەگەڵ کاسانی چواردەوری خۆیاندا و لەوانەیە ڕووبەڕووی کەوتن و دۆڕان ببنەوە، کاتێک ئەو دۆڕانە چەندین جار دووبارە دەبێتەوە شتێکی نۆرماڵە بەڵام ئەمان لەخەڵکی و ژینگەی دەورووبەری خۆیان هه ڵدێن وئەترسن کە سەرزەنشت بکرێن، یاخود بەچاوێکی کەمتر لەخەڵکی ئاسایی تەماشابکرێن هەر لەبەرئەم هۆکارەیە کە دوورەپەرێزی هه ڵدەبژێرن و خۆیان دائەبڕێنن لەو ژێنگەیەی کە تیێدان .
ئەو جۆرە کەسانەی کە شەرم دەکەن و بەدەست ئەم گرفتەوە دەناڵێنن پێویستە جەنگێک لەناوەخنی خۆیاندا دەست پێبکەن، چونکە خۆیان ئەو باوەڕەیان بۆخۆیان دروست کردووە کە کارەکتەرێکی بێ سوود و ناسەرکەوتوون، هەر بۆیە پێوستە هه ندێ گۆڕانکاری بنەرەتی بەئەنجام بگەیەنن دەربارەی خۆیان و ئەوەیش لە ڕێگای بیروبۆچوون و بیروباوەرەکانیانەوە بۆ ئەوەی بتوانن زاڵ بن بەسەر ئەوهەستەی کە بیرو بۆچوونەکانی داگیرکردوون .چونکە شەرمکردنیان بەرمبەرەکانیان بەڕوون و ئاشکرایی دەیبینن و هه ستی پێ دەکەن وبەردەوام بەترس وشەڵەژاوی دەردەکەون .
هه ندێ لە مرۆڤەکان شەرم لەهه ندێ پلەو زرووفی جێاوازدەکەن هه ندێ کەسی دیکە شەرم لە کارەکتەرو کەسایەتیەک دەکەن یان لەچەن کەسایەتیەکی جیاواز ،وەهه ندیکی دیکە لە لەهه موو کات و شوێنێکدا شەرم دەکەن ئەوانەی کە بەردەوام لەهه موو کات و شوێنێکدا هه ست بەشەرم دەکەن هه ستی بێ توانایی و لاوازی وای لێ کروون کەبەردەوام شەرمیان هه بێت ئەمەیش زیانی زۆریان پێ دەگەیەنێت و ئەم شەرمکردنە بەردەوام ئەوکەسانە والێ اکات کە ڕێگربیت لەبەرامبەر ئەوەی کە خەڵکی تازە ببینن و بیروباورو بۆچوونەکان وتواناو کاراماییەکانیان دەرببڕیت ،چونکە وات لێ ئەکات کەلەکەسانی دەوروبەر دووربکەویتەوە وەخەڵکیش بیگومان لە تۆدووردەکەونەوە ئێمە لە جێهانێکی کۆمەڵایەتیدا ژیان دەکەین لەکۆمەڵگەکەی ئێمەدا بەرژەوەندییەکانمان بەستراوە بەتێکەڵ بوونمانەوە لەگەڵ کەسانی تردا (وەکو چۆن وتراوە دەتوانیت هه ڵبێێت بەڵام ناتوانی خۆت بشاریتەوە )ئەگەر چەنجارێک لەدەورووبەرو هه ڵوێستە کۆمەڵایەتیەکان خۆت بەدوورگرد ئەگەر متمانەو باوەڕبەخۆبونت تەواو بووە ئەوا پێویستە خۆت بەشتێک بکەیتەوە بێ گومان ئەو دەنگەی کەلەناخدایە به ردەوام وات لێ دەکات کە هیچ کاریک ئەنجام نەدەیت و هیچ هه نگاوێکی تازە نەنێت وەئەگەر بەردەوام وابیت ئەوەهیچ شتێک ناگۆڕێت بەردەوام شەرمکردن دەسەڵات دەگرێت بەسەرتداو گرنگترین شتێک کە دەبێت بۆخۆتی درووست بکەی ئەوەیە کە ئەبێت بگۆڕێێت بەتایبەتی هەوڵی گۆڕانی ئەوشەرمکردنە بدەیت لەخۆتا ڕاستە ئەوەئاسان نیە و کاتی زۆر و پشوو درێژی دەوێت بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە تۆدەتوانیت ئەو کارە بە ئەنجام بگەیەنیت .

بێلان ڕۆژبەیانی

Top