جیهانی چیرۆکی خەیاڵی لە NIMBUS ISLANDS لە نوێکردنەوەی وەشانی 3.1ی پۆپجی مۆبایل

جیهانی چیرۆکی خەیاڵی لە NIMBUS ISLANDS لە نوێکردنەوەی وەشانی 3.1ی پۆپجی مۆبایل

جیهانی چیرۆکی خەیاڵی لە NIMBUS ISLANDS لە نوێکردنەوەی وەشانی 3.1ی پۆپجی مۆبایل
پۆپجی مۆبایل کە یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانی مۆبایل لە جیهاندا، گەنجینەی شاراوەی نوێی ئاشکرا کرد لە نوێکردنەوەی وەشانی 3.1، بەو پێیەی یاریزانان دەتوانن تا 12ی ئایار ئەزموونی دۆخی نوێی Skyhigh Spectacle و شەڕکردن لە Nimbus Islands بکەن، کە دوو دوورگەیە کە ڕێگەی ناوازە پێشکەش بە یاریزانان دەکەن بۆ بەشداریکردن لە شەڕە چڕەکان و چێژوەرگرتن لە شێوازێکی نوێی یاریکردنی ستراتیژی. هەروەها بابەتی 19ی Metro Royale نوێکاری و باشترکردنی پێگەیشتووە، جگە لە World of Wonder کە شایەتحاڵی پێشهاتەکانی ئەم دواییە بووە، لەنێویاندا تایبەتمەندییەکی تەواو نوێ کە ڕێگە بە یاریزانەکان دەدات ماڵەکانی خەونەکانیان لە چوارچێوەی جیهانی پۆپجی مۆبایل دیزاین بکەن.
نوێکردنەوەی وەشانی 3.1 کە هاوکاتە لەگەڵ شەشەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی پۆپجی مۆبایل بڵاودەکرێتەوە، شایەتحاڵی Nimbus Islandsە کە بانگهێشتی یاریزانەکان دەکات بۆ ئەزموونکردنی شێوازێکی نوێ و سەرنجڕاکێشی یاریکردن، بەو پێیەی ئەم دوورگانە ئەزموونی شەڕی جیاواز پێشکەش دەکەن، هەروەها دوورگەی Sky Isle (Day) ڕووناکە بۆ ئەوەی نموونەیی بێت بۆ شەڕەکانی تەقەکردن لە یەکتردا، لە کاتێکدا Sky Isle (Night)ژینگەیەکی تاریکتر دابین دەکات کە گونجاوە بۆ دزیکردن و خۆشاردنەوە.
لە کاتی شەڕکردن لە Erangel و وLivik و وMiramar ، یاریزانەکان بە درێژایی یارییەکە ڕووبەڕووی دوو دەروازە دەبنەوە لە ئاسماندا بۆ ئەوەی بتوانن گەشت بکەن بۆ Nimbus Islands بە دڵی خۆیان. کاتێکی دیاریکراو هەیە و کاتێک دەست پێدەکات کە دەگەنە دوورگەکان و ئەگەر لەوێ دەربچن، و گەر لە پێشبركێکە بدۆڕێن ئەوا یاریزانەکان ڕاستەوخۆ بە پەرەشوت دەگەڕێنەوە ناو یاریە سەرەکیەکە. دوای تەواوبوونی کاتەکە، دوورگەکان نامێنن و بۆ ماوەی یارییەکە بەردەست نابن. بەهۆی ئەوەی کە پێداویستییە زۆرەکان لە سەرانسەری دوورگەکاندا بڵاوبوونەتەوە، یاریزانەکان دەتوانن خۆیان بۆ شەڕە چڕەکان لە Nimbus Islandsئامادە بکەن یان لە ڕێگەی دەروازوکانەوە پاشەکشەیەکی تاکتیکی هەڵبژێرن و بگەڕێنەوە بۆ یارییە سەرەکییەکە.
هەروەها دەتوانیت جنۆکە سیحرەکە لە Nimbus Islands بانگ بکەیت بۆ بەدەستهێنانی پاداشتی زۆر و کارتی Respawn و سواربوون لەسەر فەرشی فڕیو. و بەهۆی تایبەتمەندی Ground/Air Flight Switch بۆ گۆڕینی نێوان گەشتەکانی زەمینی یان ئاسمانی، یاریزانەکان دەتوانن بە شێوەیەکی نەرم بگوازرێنەوە، چونکە فەرشەکە دەخلیسکێت کە لە سەر زەوی دەبنرێت ، ئەمەش ڕێگە بە سەرنشینی کورسی پشتەوە دەدات بەشداری لە شەڕدا بکات، لەکاتێکدا توانای تەقەکردن لەکاردەخرێت کاتێک فەرشەکە دەفرێت لە هەوادا، ئەمەش یاریزانان ناچاردەکات بە توندی دەست بە فەرشەکەوە بگرن لەکاتێکدا مانۆڕی ئاسمانی ورووژێنەر ئەنجام دەدەن. هەروەها دەتوانن فەرشی فڕیوەکە بانگهێشت بکەن کاتێک دەگەنە مەودایەکی دیاریکراو یان بە ئارەزووی خۆیان بیخەنە خوارەوە، ئەمەش دەرفەتی تاکتیکی نوێ لە بەرەکانی شەڕدا دەڕەخسێنێت. کاتێک فەرشەکە چوڵ دەبێتەوە، یاریزانەکان دەتوانن لە نزیکییەوە جوڵەی گوزارشت ئەنجام بدەن، ئەمەش وا دەکات لەگەڵیان سەما بکات، هەروەها کارلێکی زیاتر کە دەتوانرێت لە نێوان یاریزانەکان و فەرشەکەدا بدۆزرێتەوە.
هەروەها دورگەی Nimbus Islandsکەشتییەکی گەنجینەی ئاسمانی Sky Treasure Ship پێشکەش دەکات، کە توانای گەشتکردنی هەیە بە ڕێگایەکی دیاریکراو بۆ شوێنی جیاواز. و کەشتییەکە لە چوارچێوەی ڕێڕەوێکی پێشوەختە دیاریکراودا کاردەکات و لە هەر خاڵێکی سواربووندا دەوەستێت بۆ ئەوەی یاریزانەکان بتوانن پەلە بکەن و سەبکەون و پاداشتی جۆراوجۆر لەم خاڵانەی سواربووندا بە شێوەیەکی پچڕپچڕ بەدەستبهێنن، کە یاریزانەکان دەوڵەمەن دەکات بە گەنجینەی بەنرخ.

هەروەها نوێکردنەوەی 3.1 چەندین جۆری چەکی نوێ و بابەتی تاکتیکی دەهێنێتە دۆخی یارییە تەوەرەییەکان، لەوانە بۆمبی Grooving Bomb ی نوێ کە دەتوانرێت فڕێبدرێت بۆ بانگهێشتکردنی Genie و دروستکردنی شوێنی سەماکردنی کاتی، هەروەها Portal Staff کە دەتوانێت دوو دەروازە بکاتەوە بۆ گواستنەوەی خێرا لە دوورەوە لە مەودای ناوەڕاست و ڕزگارکردنی هاوڕێکانی ناو تیمەکە. هەروەها هەر یاریزانێک نەخشەی گەنجینەکانی بۆ دابین دەکرێت، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات شوێنی هەردوو سنگی باو و دەگمەن کە پێداویستی جیاوازیان تێدایە لە کاتی یارییەکەدا بدۆزنەوە، لەگەڵ توانای زیادە بۆ دۆزینەوەی شوێنی کلیلی خەزنەی Treasure Vault Key کە بە سەختی دەستدەکەوێت، کە ڕێگە بە بەدەستهێنانی پێداویستییە دەگمەنەکان دەدات بۆ کردنەوەی خەزنەی گەنجینەکان.
هەروەها P90 وەک یەکەم چەکی ژێر دۆشکە دەگەڕێتەوە کە لە سندوقی ئایردرۆپدا بەردەستە. ئەم وەشانەی نوێکراوەی P90 بە تایبەتی لە درۆپ بۆکسەکاندا جێگیر دەکرێت و تەقەمەنی 5.7ملم ی بەرز بەکاردەهێنێت لەگەڵ ڕێژەیەکی بەرزی تەقەکردن و کەمترین پاشەکشە کە کارایییەکی ناوازە پێشکەش دەکات. هەروەها وەرزی 17ی خولی شەشەم بە نوێکردنەوەی وەشانی 3.1 دێت، و کۆمەڵێک نوێکردنەوە و باشترکردنی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا بابەتی ئەفسانەیی نوێ و ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەر کە دەوڵەمەندە بە پاداشتی تایبەت کە چێژی یاریزانەکان زیاد دەکات.
بە پێچەوانەی دەستڕاگەیشتنێکی سنووردار بۆ دۆخی World of Wonder،، دۆخی Home کراوەیە بۆ هەموو یاریزانەکان، ڕێگەیان پێدەدات ماڵی خەونەکانیان بنیات بنێن و داهێنان و بەشداریکردنی کۆمەڵگا بە قەبارەیەکی گەورە بەرەوپێش ببەن. تابی Home کە دەتوانرێت لە پەڕەی World of Wonders بدۆزرێتەوە، دەرفەتێکی ناوازە بۆ یاریزانەکان دەڕەخسێنێت بۆ دیزاینکردن و دروستکردنی ماڵە خەونەکانیان لەناو جیهانی پۆپجی مۆبایل! ماڵەکەت بە چەندین بابەتی کارلێککارانە بڕازێنەرەوە لەوانە کورسی و قەنەفە و جێگا و چرا و هەمۆک و بڵندگۆ و ئامێری مۆسیقای وەک گیتار و پیانۆ و کەمانچە و زۆر شتی تر. هەروەها هەر خانوویەک خزمەتکارێکی تایبەتی

Top