شەترەنجی خانزاد ئەنجامی دڵخۆشكەر بوو

شەترەنجی خانزاد ئەنجامی دڵخۆشكەر بوو

شەترەنجی خانزاد ئەنجامی دڵخۆشكەر بوو
لە شاری بەغداد بەبەشداری 14 یانەی شارەكانی عێراقی پاڵەوانێتی شەترەنجی نایابی یانەكان بەبەشداری ژمارەیەك لە یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، تیپی شەترەنجی یانەی خانزاد نوێنەری یانەكانی شاری هەولێری پایتەختی كوردستان توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن لە تەواوی پاڵەوانێتیەكە و پلەی دووەمی ریزبەندی یانەكانیان دەستەبەر كرد، لەم بارەشەوە دڵزار حەمە ساڵح سەرۆكی یانەی وەرزشی شەترەنجی خانزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئاستی پاڵەوانێتیەكە بەهێز بوو 14 یانە لە شارەكانی عێراق و كوردستان بەشداری كێبركێیەكانی پاڵەوانێتیەكەیان كردبوو، یاریزانانی تیپەكەمان توانیان ئاست و ئەنجامی شایستە پێشكەش بكەن و بە شایستەیی توانیان پلەی دووەمی ریزبەندی یانەكان بەدەست بهێنن، بەهیوای ئەوەشین لە داهاتوو لە پاڵەوانیەتیەكان بتوانن ئەنجامی گەورەتر بەدەست بهێنین لە سەر ‌وئاستی كوردستان و عێراق، بۆ هەر یانەیەك بە حەوت یاریزان بەشداری كردبوو لە ئاستی كچ و كوڕان.
1-یانەی ئیتسالات
2-خانزاد
2-كارەبا
4-پێشمەرگەی سلێمانی
كارزان كانەبی

Top