كچانی پێشمەرگەی سلێمانی گۆڕەپان و مەیدان كۆنترۆل كرد

كچانی پێشمەرگەی سلێمانی گۆڕەپان و مەیدان كۆنترۆل كرد

كچانی پێشمەرگەی سلێمانی گۆڕەپان و مەیدان كۆنترۆل كرد
لە شاری سلێمانی لە سەر یاریگای یانەی زانكۆی سلێمانی بەبەشداری ژمارەیەكی زۆری یانەكانی شارەكانی عێراقی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەكانی عێراقی بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی عێراقی بە هاوكاری لقیی سلێمانی یەكێتیەكە لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بۆ ئاستەكانی پێشكەوتوان و لاوان و تازەپێگەیشتوان بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیەشدا كچە یاریزانانی شارەكانی سلێمانی و كەلار توانیان ئاست و ئەنجامی شایستە پێشكەش بكەن، لە ئاستی كوڕانیش یانەكانی شاری بەغداد توانیان كۆنترۆڵی ئەنجامی یارییەكان بكەن لە یارییە جیاوازەكان، كچە یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی باڵا دەستی خۆیان لە پاڵەوانێتیەكە نیشاندا و توانیان لە سەرجەم یارییەكان ئەنجامی شایستە و پێشەنگ بوون بەدەست بهێنن، كچانی شێروانەی كەلاری لە ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان توانیان ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنن، ئەنجامی كۆتایی تیپەكانیش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی كچان
1-پێشمەرگەی سلێمانی 210خاڵ
2-نەینەوا 203خاڵ
3- شێروانە 52خاڵ
كوڕان
1-جەیش 276خاڵ
2-شورتە 251خاڵ
3-حەشد 185خاڵ
ئاستی لاوان
1-حلە 254,5خاڵ
2-بەسرا 185,5خاڵ
تازەپێگەیشتوان
1-حلە 233خاڵ
2-گازی باكور202خاڵ
3-سەلام 181خاڵ
4-خانەقین 66خاڵ
كارزان كانەبی

Top