گەرمیانییەكان نوێنەرێكیان گەیشتە نایاب

گەرمیانییەكان نوێنەرێكیان گەیشتە نایاب

گەرمیانییەكان نوێنەرێكیان گەیشتە نایاب
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی رزگار شاری كفری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان ئەم وەرزە لە یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بەشداربوو، یانەكە لەگەڵ دەستپێكی وەرزی نوێی خولەكە توانی تیپێكی تۆكمە دروست بكەن بۆ ئەوەی بتوانن كێبڕكێ لە سەر ئەنجامی شایستە و گەیشتن بە ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بكەن، لە كۆی ئەنجامدانی 15 یاری لەم وەرزەش یانەكە توانی 11 یاری بباتەوە و 2 یاری یەكسان بێت و دوو یاریشی دۆڕاندوە، یانەی رزگاری نوێنەری گەرمیانەكان لە خولی پلە یەك بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ توانی بە پلەی دووەم سەركەوێت بۆ ریزی یانە نایابەكانی كوردستان وەرزی تازە شان بە شانەی یانەی شێروانە دەبێتە نوێنەری دەڤەری گەرمیان لە خولی نایاب، لەم وەرزە یانەكە خاوەن گۆڵپارێزێكی بەتوانا بووە كە تەنیا 8 گۆڵی لێكراوە و خاوەن بەهێزترین هێلی هێرشبەریش بووە كە توانیویانە 26 گۆڵ لە تیپەكانی تر بكەن، یانەكەش چاوی لەوەیە بۆ وەرزی نوێی خولی یانە پلەنایابەكان بە بەرنامەیەكی تۆكمە و تیپێكی بەهێز بێنە نێو كێبڕكێیەكانی خولەكە، هەریەك لە یانەكانی خانەقین و هەڵەبجەی شەهیدیش دابەزین بۆ ریزی یانە پلە دووەكان.
كارزان كانەبی

Top