هونەرمەندی شێوەكار (حەمە هاشم) لە پۆڵەندا پێشانگەیەكی شێوەكاری كردەوە

هونەرمەندی شێوەكاری دیاری كورد (حەمە هاشم) لە شاری (کرۆسنۆ) لە (بوا کرۆسنۆ گالێری) لە وڵاتی پۆڵەندا پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری لەژێر ناونیشانی (ڕێگا) كردەوە.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 19/3/2024 لە (Bwa Krosno Galeria Sztuki)-پێشانگەی بوا كرۆسنۆی هونەریی لە سەنتەری شاری دێرینی کرۆسنۆ پێشانگەكە بەڕێوەچوو، کە شوێنێکی مێژوویی و گرنگە, لە وڵاتانی جیهانەوە گەشتیار سەردانی ئەو شارە دەكەن .

هونەرمەندی شێوەكار (حەمە هاشم) لە پۆڵەندا پێشانگەیەكی شێوەكاری كردەوە

لە پێشانگە شێوەکارییەکەدا کە ١٢ تابلۆی قەبارە گەورە لەلایەن نووسەر و هونەرمەندی شێوەكار حەمە هاشم خرانەڕوو,هاوكات کارێکی ئەنیستڵەیشن لە ناوەڕاستی هۆڵەكە نمایشكرا لەگەڵ پێرفۆڕمانسێکی هونەری کە هەریەك لە پێرفۆڕمەری بەناوبانگی پۆڵۆنی ( یۆهانا سەرنێچکا) و هونەرمەند(چریکە هەورامی) بەجووڵەی هونەری و سەما و دەنگ بەشداربوون.

هونەرمەندی شێوەكار (حەمە هاشم) لە پۆڵەندا پێشانگەیەكی شێوەكاری كردەوە

تابلۆکانی پیشانگاکە و نمایشە پێرفۆڕمانسییەکە بە گشتی باس لە ( رێگا) دەکات،رێگای مرۆڤ، ئەو رێگایانەی بەبێ خواستی مرۆڤن، رێگای کۆچبەری، رێگای شەڕ، رێگای مەرگ، رێگای کۆڵبەری، و زۆربەی ئەو رێگایانەی مرۆڤ لە دۆخێکی ناگونجاو و نالەباری ژیانەوە دەبات بۆ دۆخێکی نالەبارتر، باسکردنە لە هەموو ئەو رایەڵانەی کە مرۆڤ تێیاندا گیرۆدە و سەرلێشێواوە بەرامبەر هەڵبژاردنی رێگاكان.

هونەرمەندی شێوەكار (حەمە هاشم) لە پۆڵەندا پێشانگەیەكی شێوەكاری كردەوە

ئەم پێشانگەیە لە زنجیرەیەك وێنەی تراژیدیا و زمانی هونەری پێكدێت كە باس لە چەندین چیرۆك و ئازاری زیندوو و ساڕێژنەبوو دەكەن وەك پڕۆسەی ئەنفالكردنی گەلی كورد لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە ساڵی 1988 كە بەبێ جیاوازی تەمەن و ڕەگەز زیندە بەچاڵ كران,هەروەها بەشێكی دیكەی تابلۆكان باس لە شاڵاوی كیمیابارانی ناوچەكانی كوردستان دەكات كە دواجار لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە وەكو تاوانی جینۆساید ناسێندرا.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top