جوانترین مۆدێلی عەبا و قەفتان بۆ مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ٢٠٢٤

جوانترین مۆدێلی عەبا و قەفتان بۆ مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ٢٠٢٤

عەبای ئاوریشمی ڕەش لە ڤێرساچی

كۆمپانیای ڤێرساچی كۆمەڵێك دیزاینی تایبەت بە خانمانی بۆ مانگی ڕەمەزان خستە بازاڕەوە، براندەكە تیشك دەخاتە سەر هێما جیاوازەكانی، لەم كۆمەڵە تایبەتەدا بۆ مانگی ڕەمەزان، جلوبەرگی كاتەكانی ڕۆژ و ئێوارانی تێدایە، لە نێویاندا عەبایەك كە لە ئاوریشمی ڕەش دروست كراوە، كە لەگەڵ قوماشی دانتێلی كونیلە ورددا تێكەڵ دەكرێت.

 

عەبای چاپكراوی ڕەنگ شین لە جۆرجۆ ئارمانی

بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە جۆرجۆ ئارمانی پەردەی لەسەر كۆمەڵەیەكی تایبەتی پۆشاك لا دا، كە قەفتان و گەلەبیە و پاڵتۆ لەخۆدەگرێت، بە ڕووپۆشێكی ڕەنگی درەوشاوە لە شین و سەوزی تۆخ، هەروەها جاكاردی چینی و هەندێك چنراوی دیكەی بەنرخ، كە شێوەیەكی ڕێك و جوان بە حەستە دەبەخشن.

 

قەفتانی چنراو لە كۆمپانیای مایسۆن ڕێناتا

 ئەم قەفتانە لە كۆمپانیای مایسۆن ڕێناتا (Maison Renata) كە لە قوماشی عاج دروست كراوە و بە گوڵی ناسك و ڕەنگاوڕەنگ چاپ كراوە، لە لێوارەكانیدا ڕیزێك دوگمەی زێڕینی پێوە دووراوە و بە پشتێنێك دەورە دراوە، هەروەها بە جووتێك سەندەلی كراوەی ڕەنگ زێڕین و بە گوارەی زێڕینی گەورە ڕازاوەتەوە.

ئامادەکردنی: شیلان عەلی

 

Top