خۆراكی گرنگ بۆ تەندروستی قژ

خۆراكی گرنگ بۆ تەندروستی قژ

ڕەگی قژ جگە لە ئۆكسجین، پێویستی بە ماددەی خۆراكی تایبەت هەیە بۆ گەشەكردن و پاراستنی لە هەڵوەرین، نموونەی ئەو خۆراكانەی كە ماددە پێویستەكان بۆ پاراستنی تەندروستیی قژ لەخۆدەگرن ئەمانەن: ماسی بەتایبەتی ماسیی سالمۆن، ساردین یان ماكارێل كە دەوڵەمەندن بە ترشی چەورییەكانی ئۆمیگا3 ڕۆڵی بەرچاویان بۆ تەندروستیی قژ هەیە، بەتایبەتی هێشتنەوەی چڕی و بریقەی قژ، ماستی گریكی Greek yogurt كە دەوڵەندە بە پرۆتین و پێكهاتەی گرنگی دیكە، بەتایبەتی ڤیتامین B5 كە هاندەرن بۆ باشتركردنی هاتووچۆی خوێن لەپێستی سەر و هاندانی گەشەی قژ و خۆپاراستن لە تەنكبوونی، سپێناغ كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، B9، C، لەگەڵ كانزای ئاسن و بیتاكارۆتین، كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە و ڕۆڵیان هەیە بۆ پاراستنی قژ لە موخۆركە و پچڕانی قژدا، هەروەها گۆشتی پەلەوری كەم چەوری كە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڕۆڵی هەیە لە گەشەی قژ و ڕێگرتن لە هەڵوەرینیدا، پەتاتەی شیرین بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی دژەئۆكسانی بیتاكارۆتین كە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین A و ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ پاراستنی قژ لە وشكبوون بە هاندنی گلاندەكانی چەوریی پێست، بۆ دەردانی ماددەی سرووشتیی چەوركردنی پێست و قژ، كە بە (سیبەم Sebum) ناسراوە، دارچین كە هانی سووڕی خوێن لە پێستی سەر و ڕەگەكانی قژ دەدات بۆ گەیاندنی زیاتری ئۆكسجین و ماددە خۆراكییە پێویستەكان، هێلكە بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی پرۆتین و ئاسن و ڤیتامینەكانی B كە گرنگن بۆ هاندانی گەشەی قژ، مەحار Oyster كە دەوڵەمەندە بە كانزای زینك، كە ڕۆڵی هەیە بۆ پاراستنی قژ لە هەڵوەرین، گوێز بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی پرۆتین، كانزای كۆپەر، ڤیتامین E و ئۆمیگا3، ئینجا كوولەكەی زستانە كە دەوڵەمەندە بە ئاسن و زینك و ڤیتامینەكانی A، C، E.

Top