ئەو خۆراكانەی بۆ پاراستنی جگەر گرنگن

ئەو خۆراكانەی بۆ پاراستنی جگەر گرنگن

دەتوانرێت بە خۆراك جگەر لە نەخۆشی بپارێزێت، بەتایبەتی زیادبوونی چەوریی جگەر. خۆراكە پێویستەكان بۆ پاراستنی جگەر بریتین لە: سەوزە و میوەی جۆراوجۆر كە سەرچاوەی دەوڵەمەندن بە ماددە دژەئۆكسانەكان، هێلكە، گۆشتی پەلەور، كاكڵەكانی وەكو گوێز و باوی، تۆوەكان Seeds، دانەوێڵەی تەواو، شوفان، بڕی مامناوەندی چای یان قاوە، هەروەها ماسیی چەوری وەكو سالمۆن و ساردین، هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی خۆراكی كەم چەوری و خواردنی بڕی كەم لە چەورییە تەندروستەكانی وەك: ترشە چەورییەكانی ئۆمیگا3، زەیتی زەیتوون، زەیتی ئاڤۆكادۆ، هەروەها ترشە چەورییە ناتێرەكان Unsaturated. لە لایەكی دیكە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی جگەر، پێویستە خۆمان لە چەند خۆراكێك بپارێزین، بۆنموونە دووركەوتنەوە لە بڕی زیادی چەورییە تێرەكان و شەكر زیادكراوەكان، سۆدا و شلەمەنییە كاربۆهێدكراوەكان، شلەمەنییە شیرینكراوەكان و وزەبەخشەكان Energy drinks، خۆراكی خێرا چونكە هاندەرە بۆ زیادبوونی ڕێژەی چەوریی جگەر، بەتایبەتی لە كەسانی قەڵەو و تووشبووانی نەخۆشیی شەكرەدا، هەروەها دووركەوتنەوە لە خۆراكی پڕۆسێسكراو و كەمكردنەوەی گۆشتی سوور.

 

Top