هۆكارەكانی ئازاری مل

هۆكارەكانی ئازاری مل

ئازاری مل Neck pain حاڵەتێكی باوە، لەوانەیە كە بەگوێرەی هۆكارەكەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژ یان چەند ساڵێك بەردەوام بێت، ئازارەكە لەوانەیە هاوكات بێت لەگەڵ سخبوونی مل و سنوورداربوونی جووڵەی مل بە ئاراستەی جیاواز، هەروەها سەرئێشە. هۆكارەكانی ئازاری مل: هەر پۆزیشنێكی نووستن یان سەرینی نەگونجاو كە هۆكار بێت بۆ فشار خستنە سەر مل، گرژبوونی ماسوولكە و بەستەرەكانی مل Strain لەبەر ڕاگرتنی مل بە ئاراستەیەكی تایبەت بۆ ماوەیەكی زۆر، بۆنموونە سەیركردنی شاشەی مۆبایل بۆ ماوەیەكی زۆر، داڕوشانی جومگەی بڕبڕەكانی مل O.A، زەبر بۆ ناوچەی مل، بەتایبەتی پشتەوەی مل، خزینی كڕكڕاگە یان دیسكی نێوان بڕبڕەكانی مل، كە فشار دەخاتە سەر دەمارەكانی مل و بڵاوبوونەوەی ئازار بۆ قۆڵ و پشت، تەسكبوونەوەی كونی بڕبڕەكانی مل كە پەتكەدەمار بەناویدا دەڕوات، لە ئەنجامی هەوكردن یان بوونی گرێ، پەیدابوونی گرێ Tumor لە بڕبڕەكانی ملدا كە لەوانەیە شێرپەنجەیی بێت و لە ئەنجامی بوونی گرێ لە بەشێكی دیكەی لەشەوە سەرچاوە بگرێت، پاشان فشار بخاتە سەر دەمارەكانی و ئازاری مل پەیدابكات، زێدە ئێسكی بڕبڕەكانی مل Bone spur كە زیاتر لەگەڵ بەساڵاچووندا پەیدادەبێت و فشار دەخاتە سەر پەتكە دەمار و دەمارەكانی دەوروبەری، لەم حاڵەتەدا ئازاری مل لەوانەیە هاوكات بێت لەگەڵ سەرئێشە یان بۆ قۆڵەكانیش بڵاو ببێتەوە.

 

Top