لە ڕووداوێکی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکدا چەند کەسێك گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکدا چەند کەسێك گیانیان لەدەستدا

 

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە ویلایەتی ئۆکلاهۆمای ئەمریکا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی ڕێگاوبانی ئۆکلاهۆما لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بچووکی تاکە بزوێنەر لە نزیک شاری ئانتلەرس لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما کەوتە خوارەوە 3 كەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە، برایان دەیڤس، فڕۆکەوانی ئەم فڕۆکەیە و دوو سەرنشینی لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەزانراوە و دەستەی سەلامەتی گواستنەوەی نیشتمانی و ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ئەنجام دەدەن.

ئەم فڕۆکە تاکە بزوێنەرە فوتز دەیڤس DA-3 بوو کە توانای هەڵگرتنی ٤ کەسی هەبوو.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top