بەهای خۆراكیی گەڵای نەعناع

بەهای خۆراكیی گەڵای نەعناع

گەڵای نەعناع Peppermint دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، ڤیتامینەكانی A، C، B6، B9 (فۆلەیت)، ماددەی مێنتۆل Menthol، ماددە دژەئۆكسانەكانی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids، لەگەڵ كانزاكانی كالسیۆم، فۆسفۆر، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، ئاسن، مەنگەنیز. سوودە تەندروستییەكانی گەڵای نەعناع: باشتركردنی ئارەزووی خواردن، یارمەتیدانی كرداری هەرسكردنی خۆراك لە رێگای هاندانی دەردانی لیك و ئەنزیمەكانی هەرس لە ریخۆڵەدا، زەیتی نەعناع كە بە زەیتی مێنتۆل Menthol oil ناوزەد دەكرێت سیفەتی دژەبەكتریای هەیە و رۆڵی هەیە لە چارەسەركردنی هێڵنج و سكچووندا لەگەڵ سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن، چارەسەركردنی دڵەكزێ بە هاوسەنگكردنەوەی ترشەڵۆكی گەدە كە دەگەڕێتەوە بەشی خوارەوەی سوورێنچك، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی قوڕگ، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەناسە چونكە گەڵای نەعناع ئاستی هەوكردن كەم دەكاتەوە، سووككردنی سەرئێشە، پاراستنی ددان لە كلۆربوون بەهۆی سیفەتی دژەبەكتریای گەڵاكانی نەعناع، خۆشكردنی بۆنی دەم لەوكاتەی كە نەعناع ئاوێتەی مێنتۆل لەخۆدەگرێت كە بۆنێكی خۆش و تایبەتی هەیە، هاندانی دابەزاندنی كێشی لەش، باشتركردنی فرمانەكانی مێشك بەتایبەتی توانای بیرهاتنەوە، هەروەها سووككردنی سترێس و خەمۆكی.

 

Top