بۆچی خواردنەوەی پەرداخێک ئاو لەگەڵ حەبدا پێویستە؟
بەڵام بۆچی ئاو!! ئاو بە پێچەوانەی زۆربەی خواردنەوەکانی ترەوە، بەهۆی نەبوونی کانزا نەویستەکان، ئەگەر لەگەڵ حەبدا بخورێتەوە، ئەوا هیچ کارلێکێکی نەخوازراو روو نادات.
هەروەها ئاو، کەشێکی لەبار بۆ تواندنەوەی دەرمانەکان دەڕەخسێنێت، کە وایە نابێت لە حاڵەتێکی ئاساییدا حەبەکان بە کەمتر لە پەرداخێک ئاوەوە بخورێتەوە.
خاڵی سێهەم ئەوەیە کە ئەگەر حەب بە ئاوێکی کەمەوە بخورێت، ئەگەری هەیە حەبەکە بە گەروودا بلچکێت و نەگاتە گەدە، ئەمەش هەندێک جار مەترسی لێ دەکەوێتەوە.
خەندان لایف-