رۆژووه‌وان به‌م هه‌نگاوانه له تینویه‌تی رزگاری ده‌بێ
بۆ رزگاربوون له تینویه‌تی، پێویسته كه‌سی رۆژووه‌وان له كاتی پارشێودا، ماست بخوا، كه ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی به‌رگریی و شێداربوونی جه‌سته و زۆربوونی ئاوی جه‌سته.
كه‌سی رۆژووگر، نابێ له كاتی پارشێودا قاوه و ئه‌و خواردنه‌وانه بخوا، كه مادده‌ی كافایینیان تێدایه و ده‌بێ شه‌ربه‌تی سروشتی بخوا، كه ڕێژه‌یه‌كی كه‌می شه‌كریان تێدایه، خواردنی شووتیش له پارشێودا كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاوه، ڕێ له تینویه‌تی ده‌گرێ.
بۆ به‌رگرتن له تیونیه‌تی، كه‌سی رۆژووگر پێویسته له پارشێودا سه‌وزه و خه‌یار و ته‌ماته بخوا، كه پارێزگاریی له ڕێژه‌ی ئاوی جه‌سته ده‌كا و له تینویه‌تی رۆژ ده‌یپارێزێ.
له پارشێودا نابێ ئه‌و خواردنانه بخورێن كه شه‌كر و خوێیان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رز تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی دوور بی له هه‌ستكردن به تینویه‌تی.
له كاتی به‌ڕۆژووبووندا، خۆشۆردن به ئاوی سارد، یارمه‌تیی شێداركردنی جه‌سته و پاراستنی له تینویه‌تیی سه‌خت ده‌دا.
باسنيوز