رەحیم موعینی کرماشانی، شاعرو وێنەکێشی ئێرانی کۆچی دوایی کرد

رەحیم موعینی کرماشانی، شاعرو وێنەکێشی ئێرانی کۆچی دوایی کرد
رەحیم موعینی کرماشانی،شاعر، ئاوازدانەرو نیگارکێشی لەدایک بووی کرماشان، رۆژی ١٧ نۆڤەمبەر، لەتەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئاوازەکانی کرماشانی لە لەیەن زۆربەی گۆرانیبێژە فارسەکانەوە لە رادیوو تەلەفیزیۆنی ئێران بڵاوکراونەتەوە.

بەرهەمە شێعرەکانی ئەم شاعرە لەچەند کتیبیێکدا چاپ و بڵاو کراونەتەوە کە بریتین لە "بسوتێن ئەی مۆمەکان" "سرشت" "خۆری شەو" " هەستەوە حافز". هەوەها مێژووی هونراوەی ئێرانی بە ناونیشانی" شاکار" نووسیوە.

موعینی کرماشانی لە زۆربەی شێعرەکانیدا باس لە ئاشتی، مرۆڤ و چارەنووسی دەکات.
Top