ئێران وشەی مەی قەدەغە دەکات

ئێران وشەی مەی قەدەغە دەکات
وڵاتی ئێران هەموو ئەو کتێبانە قەدەغە دەکات کە وشەی مەی لەخۆبگرێت.

ئەم بڕیارە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی ئێرانەوە دراوە و جگە لەو وشەیە چەند وشەیەکەی دیکەشی قەدەغە کردووە.

لە لیستەکەدا ناوی چەند سەرۆک و ئاژەڵێکی بیانی لەخۆدەگرێت، بۆ ئەم مەبەستەش تیمێکی بۆ ئەو ئەرکە دیاریکردووە.

بە بڕاوی حکومەتی ئێران، ئەو وشانە لەگەڵ بنەماکانی ئایینی ئیسلام یەکناگرنەوە.

ئەو کتێبانەی کە پێشتر چاپکراون و ئەو وشانە لەخۆدەگرێت، پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و چاپ دەکرێنەوە.
Top