سارکۆزی کتێبێک بڵاودەکاتەوە

سارکۆزی کتێبێک بڵاودەکاتەوە
سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا نیکۆلا سارکۆزی، کتێبێکی نوێی بڵاوکردەوە و لەرێگەیەوە دەخوازێت دووبارە بۆ پۆستەکەی بگەڕێتەوە.

کتێبە نوێیەکەی دوێنێ هەینی بڵاوکرایەوە، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە ئەو لە ماوەی سەرۆکایەتیدا هەندێ هەڵەی کردووە و هەندێ لە دەنگدەرانی تووڕە کردووە.

کتێبەکە بەناوی "لا فرانس بۆر لا فی"یە، هەرچەند راستەوخۆ ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردووە کە ئەو دەخوازێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە ساڵی داهاتوودا کاندید بکات، بەڵام کتێبەکەی وەک هەوڵی یەکەم بۆ ئەو هەڵمەتە دەبیندرێت.

سارکۆزی لە کتێبەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، دوای ئەوەی هەشتی بە هەڵەکانی کرد، ئێستا دەزانێت چۆن پاڵپشتی خەڵک بەدەست بێنێت.
Top