دیكۆرە نوێیەكانی شوێنی دانیشتن

دیكۆرە نوێیەكانی شوێنی دانیشتن
جوانی و ناسكی لە دیكۆرەكانی ماڵ، یەكێكە لە كارە پێویستەكان بۆ ئەوەی لە نزیكەوە كاری نوێكاری و ئامادەكاری بۆ بكرێ، لەگەڵ ئەوەشدا یەكێك لە شێوە جوانەكان دانانی شوێنەكانی دانیشتنە، ئەمەش ژووری دانیشتن و شوێنە گشتییەكان دەگرێتەوە لە ماڵدا.

جێگەی دانیشتن دەكرێ لە لایەنێكی ماڵدا بێ، بە مەرجێك شوێنێكی گونجاو بێ، لەگەڵ كەشی دانیشتن بگونجێ، ئەمەش وادەكات لە نزیكەوە شوێنەكان كاری جوانكاری و نوێكاری بۆ بكرێ، لێرەدا سوود لە دیكۆر دەبینرێ بۆ ئەوەی بە شێوازێكی كراوە و ناسك دابنرێ، تەنانەت سوود وەرگرتن لە دیكۆرەكان دەبێتە هۆی دانانی شێوازێكی ناسك و رازاوە بۆ ئەوەی شوێنی دانیشتن لە ماڵدا دابنرێ، بەمەش دەتوانین دیكۆرێكی كراوە و رازاوە ئامادە بكەین لە جوانی و ناسكی شوێنی دانیشتن.
Top