منداڵێك سی پەنجەی هەیە

منداڵێك سی پەنجەی هەیە
(لیوناوینگ) ئەو منداڵە تەمەن (6) ساڵەیە لە وڵاتی چین دەژیێت، پەنجەكانی منداڵەكە ژمارەیان بەقەد پەنجەی مرۆڤێكی ئاسایی نییە لە دەست و پێیدا چەندین پەنجەی زیادی هەیە، بە شێوەیەك زۆر لە پەنجەی ئاسایی منداڵی دیكەدا زۆرترە، بە جۆرێك دەبێتە یەكێك لە حاڵەتە سەیرەكانی جەستەی مرۆڤ، ژمارەی پەنجەكانی ئەو منداڵە بریتییە لە: حەوت پەنجە بۆ هەر دەستێك، واتە بەهەردوو دەستەكانی دەگاتە چواردە پەنجە،، هەروەها ژمارەی پەنجەكانی پێی هەركامیان هەشت پەنجەن، بە پەنجەكانی قاچ و دەستی دەگاتە سی پەنجە.
Top