گرنگی و ڕەونەقی پێڵاوی خانمانی بووك

گرنگی و ڕەونەقی پێڵاوی خانمانی بووك
خانمان بۆ هەر بۆنە و كاتێكی تایبەت دەبێ حیساب بۆ گشت لایەنەكانی جوانكاری بكەن، زیاتر ڕازاوەیی بە جەستە و جلوبەرگیانەوە ببەخشن، ئەمەش وادەكات كە ببێتە رێگەیەك بۆ زیاتر ئاڕاستەكردنی لایەنی جوانی و رازاوەیی لە جلەكان و مۆدەكاندا، لێرەدا باس لە لایەنێك دەكەین كە جێگەی گرنگی گشت خانمێك دەبێ، ئەمەش كاتێك خانمان لە رۆژی ئاهەنگی بووكێنی خۆیان یان لەكاتی بۆنە تایبەتەكان، وەك نیشان و رۆژی ئاهەنگ، پێویستیان بە گشت كەرەستەكان دەبێ بۆ ئەوەی لە نزیكەوە كاری خۆیان بەڕێكی بەڕێوە ببەن، یەكێك لە گرنگترین بەشەكانی جوانی بۆ خانمی بووك، بریتییە لە پێڵاو، بە تایبەت كاتێك بەدللەی بووك كورت دەبێ پێڵاوەكان دەربخات، لێرەدا جوانی پێڵاوەكان بەپێی ئاستەكانی داواكردنی خانمی بووك دەبێ، ئەمەش وادەكات كە جوانترین مۆدەی هەبێ و لە نزیكەوە شایستەی كراوەیی و گونجاندنێكی رێك بێ، ئەم چەند نموونەیە دەبێتە یەكێك لە تازەترین مۆدەكانی پێڵاوی خانمانی بووك.
Top