گوارە تازەكان بۆ وەرزی داهاتوو

گوارە تازەكان بۆ وەرزی داهاتوو
هەرچەندە گرنگی بە مۆدەكانی جوانكاری بدرێ، ئەوەندە زیاتر خانمان پێویستیان بە مۆدەی تازە و هەنگاوی تازەی جوانكاری دەبێ، لێرەدا بە هەندێك هەنگاوی سادە جوانییەك لە جوانكاری جەستە و شێوازی تازە بەدی دەكرێ لە پێناو بە ئەمەككردنی جوانییەكی رەها لە مۆدە تازەكاندا، هەنگاوەكان تەنیا بیركردنەوەو و ئامادەكارییەكی تازەی دەوێ، ئەویش لە رێگەی هەڵبژاردنی كەرەستە جوانەكانە كە جێگەی شیاوو و رازاوەیی بێ، گوارەكان یەكێك دەبن لەو جۆرە ئێكسسوارانەی كە لە وەرزەكان گۆڕانكاری بەسەر مۆدە و شێوەكانیان دادێ، بەمەش دەبێ خانمان ئاگادار بن لەو جۆرە شێوازەی كە هەڵیدەبژێرن و مۆدەیەكی تازەش تۆمار دەكەن، بۆ وەرزی داهاتوو كە وەرزی وەرینی گەڵاكانە، دەكرێ شێوازێكی تایبەت لە گوارەكان ئامادە بكرێن تا لە نزیكەوە مۆدەیەكی كراوە و شایستە بێ بە گوێچكەی خانمانەوە.
Top