جلوبەرگێك لە هەنگ!

جلوبەرگێك لە هەنگ!
ئەوانەی دەتوانن كاری سەیر ئەنجام بدەن، دەتوانن لە رێگەی كارەكانیانەوە خەڵك سەرسام بكەن لە نزیكەوە بە توانا و بەهرەكانیان ئاشنایان بكەن، لێرەدا كارەكانیان یان بە بەهرەیەكی سروشتی پێ گەیشتووە، یان لە رێگەی كارلەسەر كردنیان توانیویانە ئەو بەهرانە بە دەست بهێنن، ئەو پیاوەی دەیبینن دەتوانێ سەرتاپای جەستەی خۆی هەنگ داپۆشێ و بەبێ ئەوەی زیانێكیشی پێبگات، ئەمەش یەكێكە لەو جۆرە پێشبڕكێیانەی كە لە وڵاتی چین ئەنجام دەدرێ بەمەبەستی مانەوەی یان داپۆشینی گشت جەستە بە هەنگ بۆ ئەوەی بە یەكەم دەربچێ و خەڵات وەربگرێ، ئەو كوڕە گەنجەش ناوی (سیاینگ)ـە و توانیویەتی هاوڕێیەتی هەزارەها هەنگ بكات و ئەوانیش دایپۆشن.



Top