سەیرترین تەماتە

سەیرترین تەماتە
ئامادەكردنی: رەوەند بەختیار
بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستان، جووتیارێکی کورد لەسنووری ناحیەی سەنگاو لەرێگەی خانووی پلاستیکییەوە، کێشی تەماتەی لەکێڵگەکەیدا گەیاند بە یەک کیلۆو 215 گرام.
جەمال جەلال ئەو جووتیارەی کەبەردەوام لە هەوڵی داهێنانی نوێدایە رایگەیاند: ئەو تۆوەی کە بەکاریهێناوە، بەهیچ شێوەیەک دەستکاری جیناتی نەکراوە و لەهیچ کارگەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانیشەوە دەرنەچووە، بەڵکو تەنیا تۆوی تەماتەی خۆماڵییە بەسوود وەرگرتن لەو داهێنانەی کەخۆی کردوویەتی.
هەمان جووتیار توانیویەتیی لەسەر بنجی تەماتە و لەرێگەی لێکدانەوە، لەیەک کاتدا و لەهەمان رووبەری زەوی، بەرهەمی پەتاتەو تەماتە بەرهەم بهێنێت.
Top