چۆن مـــنداڵەكەت لە قەڵـــەوی دەپارێزی؟

چۆن مـــنداڵەكەت لە قەڵـــەوی دەپارێزی؟
قەڵەوی منداڵان Childhood obesity خەریكە لە لای ئێمەش روو لە زیادبوون بكات، هێشتا هەندێك دایك و باوك وا بیردەكەنەوە كە قەڵەوی و خرپنی منداڵ مانای تەندروستی باش دەگەیەنێت، كەچی درك بەوە ناكەن كە پێچەوانەی ئەم رایەیان واتە بوونی كێشی تەندروستیانەترە. لە سەرەتای بوونی منداڵدا، شیری دایك منداڵەكە لە قەڵەوی دەپارێزێت، بە پێچەوانەی شیری تۆزی مانگا(شیری قوتوو) كە لەوانەیە كێشی زیاد بكات. بە گشتی لەوانەیە كە قەڵەوی و هەندێك عاداتی خەراپی پەیوەست بە خۆراك رەگ و ریشەی لە منداڵییەوە هەبێت. هەنگاوەكانی پاراستنی منداڵان لە زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی بریتین لە: دڵنیابوون لەوەی كە منداڵەكەت رۆژانە مەشقی بەدەنی یان وەرزشێكی سەلامەت رۆژانە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر ئەنجام دەدات، هەرگیز بە شێوەیەكی بەردەوام خۆراكی خێرا بۆ منداڵەكانت مەكڕە، باشترە كە تەنها یەك جار لە مانگێكدا خۆراكی خێرا بخوات تاكو كێشی زیاد نەكات و لە هزری منداڵەكەتدا نەچەسپێت كە خۆراكی خێرا سوودبەخشە یان بەشێكە لە خۆراكی ئاسایی، خواردنی شیرینی و شوكولاتە و كێك و ساردەمەنییەكان لە لایەن منداڵەكەت سنووردار بكە، شلەمەنییە شیرینەكان زیاتر لە خۆراكی شیرینی رەق دەبنە ئەگەری زیادبوونی كێشی منداڵ، هەرگیز رێكوپێكی و باشییەكانی منداڵەكەت پاداشت مەكە بە شلەمەنی شیرین و نوشابە گازدارەكان یان هەتا بە نەستەلە و چوكلێت، ئەگینا منداڵ زۆر بە ئاسانی دەست بەرداری نابێت. زیاتر هانی منداڵەكەت بدە بۆ خواردنی سەوزە و میوەی جۆراوجۆر، هەروەها شیر و ماست و پەنیر، هێلكە، گۆشت، مریشك، ماسی، دانەوێڵە، بەروبوومە پاقلەمەنییەكان.
Top