ژێرەپشــــت ئێشە

ژێرەپشــــت ئێشە
ژێرە پشت ئێشە Lumbago نیشانەی گەلێك نەخۆشی و حاڵەتە كە زۆر كەس لەدەسی دەناڵێنن. گرینگترین هۆیە میكانیكیەكانی ژێرە پشت ئێشە بیرتین لە:- زەبر بەركەوتنی پشت ـ زیاد خۆ هیلاك كردن یان زیاد خۆماندووكردن ـ قەڵەوی هەروەها باری نارێكی وەستان و دانیشتن. بەڵام هۆیەكان یان ئەو نەخۆشیانەی كە ژێرە پشت ئێشە پەیدا دەكەن بریتین لە:- هەكردنی جومگەی نێوان بڕبڕەكانی ژێرەوەی پشت، زینی كڕكڕاگە Disc prolapse، نەخۆشی سیلی ئێسك، نەخۆشی هەوكردنی تیژ كە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، بۆنموونە ئەنفلەوەنزا. كەواتە بەگشتی مەرج نییە كە هۆی ژێرە پشت ئێشە بگەڕێتەوە بۆ نەخۆشی ئێسك و جومگەكان هەتا خزینی كڕكر اگەش، بەڵكو ماسوڵكەكانی پشت كە تووشی هەر ناڕێكییەك دەبن ئازار لە خوارەوەی پشت پەیدا دەكەن، خەمۆكی زۆر جار بە شێوەی ژێرە پشت ئێشە خۆی نیشان دەدات. وەرزشوانانی بەرزكردنەوەی قورسایی، دانسەرەكان بالێ،شوفێرەكان بە تایبەتی ئەوانەی كە بۆ ماوەیكی زۆر ئۆتۆمۆبیل لێدەخوڕن وەكو شوفێرەكانی تاكسی و رێگاكانی دەرەوە، پزیشكانی ددان و سەرتاشەكان لەبەر زۆر وەستان لەسەر قاچەكانیان گەلێك جار ماسوڵكەكانی پشتیان دوچاری گرژبوون و ئازار دەبن،پۆلیسە ئێشكگرەكان و پۆلیسەكانی هاتووچۆ بە هەمان شێوە. ئەمانە تا ڕادەیەك تووشی ژێرە پست ئێشە دەبن كە هۆیەكەی تەنیا بۆ گرژبوونەوەی ماسوڵكەكانی پشت دەگەرێتەوە، بەڵام بە حەسانەوە ژانەكە تا ڕادەیەكی زۆر كەم دەبێتەوە، ئەگەر ئازاری پشت بەردەوام بوو یان توندتربوو و بە حەسانەوەش كەم نەبۆوە، ئەو كاتە پێویست بە سەردانی دكتۆری ئێسك و جومگە دەكات بۆ دۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆكاری پشت ئێشە. بەگشتی ژێرە پشت ئێشە چارەسەردەكرێ بە دۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆیەكەی شان بە شانی بەكارهێنانی جێگای ڕووتەخت بۆ نووستن و بەكارهێنانی دەرمانی ئێش لابەر، چارەسەری سروشتی. خزینی كڕكڕاگەش چارەسەرێكی تایبەتی پێویستە بۆ نموونە راكێشانی پشت لە نەخۆشخانە بە چەند كێشێكی تایبەت Traction، دەرمان، قایشی پشت، نەشتەرگەری.
Top