بەهای خۆراكی جگەری مریشك

بەهای خۆراكی جگەری مریشك
جگەری مریشك Chicken liver خۆراكێكی پڕ لە مادەی گرنگە، وزەی كەم لەخۆدەگرێت بۆ نموونە 100 گرام جگەر 172 كالۆری تێدایە. جگەری مریشك بڕێكی باشی لە پرۆتین تێدایە، 100 گرام نزیكەی ئۆنس نزیكەی 26 گرام پرۆتین لەخۆدەگرێت. جگەری مریشك دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی A، C، B6، B12، هەروەها گەلێك كانزا لەخۆدەگرێت وەكو كانزای ئاسن 13ملگم، كالسیۆم 10ملگم، مەنگەنیز، زینك (تۆتیا) 4 ملگم لە 10 گرام جگەردا. ئەوەی جێگای باسە ئەوەیە كە جگەری مریشك رێژەیەكی بەرزی كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێت كە پترە لەو رێژەیەی كۆلیستیرۆل كە لە جگەری مانگا و جگەری گۆلك بۆ نموونە هەر 100 گرام جگەری مریشكی برژاو نزیكەی 564 ملگم كۆلیستیرۆلی تێدایە، كەچی هەر 100 گرام جگەری مانگا پاش برژاندن نزیكەی 396 ملگم كۆلیستیرۆلی تێدایە و هەر 100 گرام جگەری گۆلك پاش برژاندن نزیكەی 510 ملگم كۆلیستیرۆلی تێدایە. لەگەڵ هەموو ئەو پێكهاتە خۆراكییە گرنگانەدا، خواردنی جگەر هەرگیز گونجاو نییە بۆ كەسانی تووشبوو بە نەخۆشی دڵ، نەخۆشی شەكرە، نەخۆشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، رەقبوونی خوێنبەرەكان لەبەر بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن. لەكاتی ئامادەكردنی جگەردا، باش نییە كە بە نیوە برژاو یان نیوە كوڵاو بخورێت گوایە سوودی تەندروستی زیاتری دەبێت، بەڵكو پێویستە كە بە تەواوی ببرژێنرێت یان بكوڵێنرێت، بەم شێوەیە هەرگیز پێكهاتە خۆراكییە گرنگەكانی لەدەست نادات.
Top