خۆراك و فڕنی مایكرۆوێڤ

خۆراك و فڕنی مایكرۆوێڤ
یەكێك لە عاداتە خراپەكانی پەیوەست بە خۆراك بەكارهێنانی فڕنی مایكرۆوێڤە. فڕنی یان ئۆڤنی مایكرۆوێڤ Microwave oven بە تیشكی شەپۆڵی كارۆموگناتیسی كە لەرەلەریان زۆر بەرزە ئاراستەی خۆراك دەكات، مۆلیكیولەكانی خۆراك بە توندی تێكدەشكێنێت، دایاندەكوتێت و لەیەكتری دەخشێن و گەرمی پەیدادەكەن، بەم شێوەیە خۆراك گەرم دەكرێتەوە یان لێدەنرێ. لەو كاتەی كە ئاوێك بە فڕنی مایكرۆوێڤ گەرم كرابێت بخرێتە سەر رووەك، ئەوا گەشەی ئەم رووەكە دەوەستێنێت. ئایا خۆراكێك كە بە مایكرۆوێڤ ئامادەكرابێت، دەبێ چ كاریگەرییەكی هەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤدا؟ خۆراكی ئامادەكراو یان گەرمكراو بە مایكرۆوێڤ لە رووی پێكهاتنی توخمە كیمیاییەكاندا گۆڕانیان بەسەردا دێت، ئەمەش گرفت لە هەرسكردنیاندا پەیدا دەكات و دەبێتە هۆی ناڕحەتی و نەخۆشی لە گەدە و ریخۆڵەدا. هەروەها زۆرجار ماددەی شێرپەنجەكار Carcinogenic پەیدا دەبن لە شیر و دانەوێڵەدا كە بە مایكرۆوێڤ مامەڵەیان لەگەڵدا كرابێت. جگە لەمانە، لەش ناتوانێت كە بە تەواوی سوود لە ڤیتامینەكان و كانزایەكان و چەورییە پرۆتینەكانی ناو خۆراكە جیاجیاكان وەربگرێت كە بە فڕنی مایكرۆوێڤ ئامادەكرابن. فڕنی مایكرۆوێڤ لە ماوەیەكی كەمدا دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی كۆلكە سەربەستەكان Free Radicals لەناو هەر خۆراكێكدا كە دەخرێتە ناوی، ئەم ماددانە زیان لەسەر ئاستی خانەدا بە DNA ناو ناوكدا دەگەیەنن و بەمەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكەن بەتایبەتی ئەگەر زوو بە ماددە دژەئۆكسانەكان هاوسەنگ نەكرێنەوە.
Top